داعش ده‌یه‌وێت لە موسڵ خۆی ڕێک بخاته‌وه‌

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هۆشداری دا کە هیچ کارێک بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش نەکراوە و لە موسڵ تیرۆریستەکانی داعش سەرقاڵی خۆ ڕێکخستنەوەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێس ئێن ئێن، هاوکار جاف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وتی: داعش لە ناوچەی جەزیر دەشتێکی زۆری کۆنترۆڵ کردووە و لە حاڵی خۆ ڕێکخستنەوەیە و لەم ڕێگەوە کارە تیرۆریستییەکانی خۆی لە موسڵ و دەورووبەر دەست پێ کردووەتەوە.

ئەو جەختی کرد: ئەوەی لە دژی داعش کراوە تەنیا سەربازییە و شارەکان ئازاد کراوە و بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش هیچ کارێک نەکراوە. ئەمەش مەترسیدارە و داعش دەتوانێت خۆی ڕێکبخاتەوە. زۆربەی ئەندامانی داعش خۆیان شاردووەتەوە و تەنانەت هەن دزەیان کردووەتە ناو حکومەتیش.

وتیشی: داعش ئێستە بووەتە ئیۆلۆژی لە ناوچەکە و دەبێت لە ڕووی هزریشه‌وه‌ دژایەتیان بکرێت تاکوو لە زەینی خەڵک پاک ببنەوە.

ئەو هۆشداری دا: جووڵەکانی داعش لەم ناوچانە نیشانی دەدات کە ژیانەوەی داعش دیسان مەترسی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە.

News Code 20602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =