ڕێگە نادەین یاسای دەوڵەتی یەهود سەقام بگرێت

فەتحی ئەبو عەرادات وتی: ناوەڕۆکی یاسای دەوڵەتی یەهود دژایەتی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەسنییەکان دەکات و بەستێن بۆ هاوردنی یەهوودیی زیاتر خۆش ئەکات.

ئاژانسی مێهر محەمەد فاتمی زاده: پارلمانی ئیسرائیل لەم ڕۆژانە یاسایەکی واژۆ کرد کە بە پێی ئەم یاسایە، تەنیا عبری زمانی فەرمی ڕژیمی زانۆنییە و ئیسڕائیل بە یەهودی دەناسێت و هیچ مافێک بە فەلەستینیەکان نادات.

هاوکات ئەمریکا گەڵاڵەی ئاشت کردنەوەی فەلەسین و ئیسڕائیلی ورژاندووە کە بە ڕێککەوتنی سەد ناسراوە. ئەمانە ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە.

هەر بەم بۆنەوە لەگەڵ فەتحی ئەبو عەرادات، سەرۆکی گرووپی فەتح لە لوبنان گفتوگۆمان کردووە کە پێشکەش دەکرێت:

* لەم دواییە پارلمانی ئیسڕائیل یاسایەکی واژۆ کرد کە فەلەستین وڵاتێکی تەنیا یەهودییە، ڕا و بۆچوونی ئێوە چییە؟

ڕوونە ئەم یاسایە لە دژی مافی فەلەستینییەکان لە نشتمانی خۆیانە و ئێمە ئەمە لەگەڵ ڕێککەوتنی سەدە و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئامریکا بۆ قودس ڕەت دەکەینەوە. ڕاس وەک چۆن فەلەسینییەکانی پارلمانی ئیسڕائیل یاساکەیان دڕاند، ئێمە و خەڵکی فەلەستنیش دەیدڕێنین. چون ئەمە ئەنجامی خراپی بۆ فەلەستین و خەڵکی فەلەستین لە ساڵی ۱۹٤٨ی زاینی هەیە. دژایەتی هەموو ئەم شتانە دەکەین و سەقتیان دەکەین.

 ناوەڕۆکی یاسای یەهود دژی مافی فەلەستینیەکانە و بە هەمو هێزی خۆمانەوە دژی دەوەستین. فەلەستین هین فەلەسینییەکانە و هر بەم هۆیە دەبێت بە هەموو هێزمانەوە دژی ئەم یاسانە بوەستین.

* بڕێک لە ڕژیمە عەرەبییەکان بۆ جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی سەدە یارمەتی ئەمریکا و زایۆنییەکان دەدەن، هۆکاری ئەمە چییە و ڕای ئێوە چۆنە؟

هە وڵاتێک بەم جۆرە بڕیار بدات ڕووبەڕووی خەڵکی خۆی فەلەستینییەکان دەبێتەوە. فەلەستین شتێک نییە بکرێت لە سەری ڕێککەوتن بکرێت. قودس کۆڵەکەی جیهانی عەرەب و ئیسلامە. کەواتە هەموومان وەک لە داوی ڕێککەوتنی سەدەی زایۆنییەکان کەوتبێتین واینە. هە ۆیە تەنیا خۆڕاگری هەموو ئام پیانانە فاشیل و سوقیت دەکات. ئەمانە ێ سووری ئێمەن و ب ی لەونێک سازشی لەسەر ناکرت چ بە ئاشکرا چ بە شاراوەش بێت. هەر کەس لەم پڕۆسە بەشدار بێت چ عەرەب چ عبری دەڕووخێت و لەناو دبرێت.

* لەم دواییە شەڕ لە نێوان ئیسڕائیل و خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا، ئامادەیی فەلەستینییەکان تاکوو چ ئاستێکە؟

ئیسڕائیل لە دوای ئاشتی و چارسەری نییە بەڵکو لە دوای سەپاندنی مەرجەکانی خۆیەتی درێژە دان بە سیاسەی داگیرکاری. بەڵام فەلەستینییەکان سوورن لە سەر خۆڕاگری و ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕێککەوتنی سەدە، هیچ فەلەستینییەک ئەم شتە بوڵ ناکات. 

هر بۆیە ڕووبەوو بوونەوەی ئم ڕێککەوتنە خواستی هەموویانە بە ڕێکاری جیاواز. چ بە ڕێکاری سەربازی بێت چ بە ڕێکاری خۆپیشاندان بێت. هەمووما کۆکین لە سەر خۆڕاگی لە دژی داگیرکاری.خەڵکی فەلەستین پێکەوە یەکگرتوون لە بەرانبەر دوژمنی داگیرکار، کەواتە فەلەستینییەکان چ لە غەزە بن یان قەراخ باختەری یان هین سەردەمی ۱۹٤٨ دژی ئەم پیلانەن و پێکەوە یەکگرتوون.

خۆڕاگری فەلەستین درێژەی هەیە و فەلەستینییەکان هەرگیز کۆچ ناکەن. ئەوان ئەزمونی شەڕی زۆریان هەیە و لە هەموو جۆرە ڕێکارێک ۆ ڕووبەڕوو بوونەوە سوود دەبەن. خەڵکی فەلەستین لە لایەن جیهان و دنیای ئیسلام پشتیوانی دەکرێن چون دۆزێکی ڕەوایان هەیە و ستەمیان لێکراوە. بڕیارەکانی ئیسڕائیل وەک بە یەهودی کردنی فەلستین و شارۆچکە دروست کردن نیشانی دەدات ئیسڕائیل لە دوای ئاشتی و سەقامگیری نییە. ئیسائل ناتوانێت ئیمان و خواستی فەلەستینییەکان بهێنێتە سەر چۆک هەموو خەڵکی فەلەستین یەکگرتوون و داوای مافی خۆیان دەکەن.

* ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی فەلەستین هەبووە؟

هەموو شێوازەکانی شەڕ مەشروع و یاساییە و ڕێپوانی گەڕانەوەش بەشێک لە بەرەنگار بوونەوەی خەڵکی فەلەستینە. بە پشتیوانی خوا لاینگرانی شەڕ لە دژی زایۆنییەکان درێژە بە خۆڕاگری دەدەن و ڕێپوانیش درێژەی هەیە. ڕێپوانی مافی گەڕانەوە و قەدەغەی کەل و پەلی ئیسڕائیلی هەووی لە درێژەی مافەکان و خەباتی فەلەستینییەکانە.

* داهاتووی پەیوەندی ئێران و گرووپی فەتح چۆن دەبینن؟

ئێمە خەونی پەیوەندی باشمان لەگەڵ ئێران هەیە ئێران وڵاتێکی گەورە و ئیسلامییە و پەیوەندی باش و بەردەوامان پێکەوە هەیە. گفتوگۆگەلێکی ئەرنیش لەمبارەوە لە ئارا دایە. ئێمە وەک فەتح هەوڵ بۆ پەرەدان بەم پەوەندی ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. ئیمام خومینی وتیان ئەمڕۆ ئێران بەیانی فەلەستین، گومانی تێدا نییە ئێران وڵاتێکی بەهێزە و ئەمەش لە سوودی فەلەسینە و هێشتا لە ڕێگەی باڵوێزخانەکەمان لە پەیوندین و هەوڵ دەداین بۆ گفتوگۆی سازێنەر و بەهێز.

News Code 20594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =