ئێران و ڕووسیا دەتوانن بەشداری ئاوەدان کردنەوەی عێراق بکەن

سەرۆکی لێژنەی ئەمنیەتی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران و ڕووسیا دەتوانن بەشداری باشی ئاوەدان کردنەوەی عێراق بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حشمەتۆڵا فەلاحەت پیشە و باڵوێزی ڕووسیا لە تاران پێکەوە دیداریان کرد.
فەلاحەت پیشە لەم دیدارە ڕەزایەتی خۆیی لە پەیوەندی باشی ئێران و ڕووسیا ڕاگەیاند وتی: هاوکاری نێوان پارلمانی ئێران و ڕووسیا نیشانەی پەیوەندی باشی نێوان هەر دوو وڵاتە، کە دەبێت بە کاری هاوبەش ئەم پەیوەندیاە پەرەی زیاتر بسێنت.
ئەو زیادی کرد: دەبێت ئاستەنگ و کێشەکانی هاوکاری ئابووری نێوان هەر دوو وڵات چارەسەر بکرێت. لێژنەی ئەمنیەتی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیە تاکوو کۆبوونەوەی مانگانە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا بۆ چارەسەر کردنی ئاستەنگەکان بکات.
فەلاحەت پیشە ئاماژەی دا: ئێران و ڕووسیا لە شەڕی دژ بە تیرۆر هاوکاری باشیان پێکەوە کردووە و دەتوانن لە بواری ئابووری و ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکەش پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام بدەن.
لوان جاگاریان، باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: پەیوەندی ئێران و ڕووسیا زۆر باشە و پێشوازیش دەکەین لە پەرەدانی زیاتر بەم پەیوەندیانە.
ڕاشیگەیاند: لە پڕۆسەی هاوکای ئابووری ئێران و ووسیا ئاستەنگ هەیە بۆیە پڕۆسەکە خاوە. کە دەبێت چارەسەر بێت. هاوکاری پارێزگای مازەندەران و ولگاگراد زۆر گرنگە و پەرەی زاتری پدەدەین.
باڵوێزی ڕووسیا وتی: ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای سووریا لەم وڵاتە شەڕی تیرۆریستەکان دەکەن و تاکوو سووریاش داوا بکات بەردەوام دەبن ەم هاوکارییە.
News Code 20588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =