تورکیا تەسلیمی هەڕەشەی ئەمریکا نابێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتی ئەمریکای خۆی سەبارەت بە دۆسییەی قەشە ئەمریکاییەکە وتی: تورکیا تەسلیمی هەڕەشەکانی واشنتۆن نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لەدەیلی سەباح، دوای بەرز بوونەوەی ناکۆکییەکان لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە بۆ ئازاد کردنی ئەندروو برانسۆن کە لە ساڵی ۲۰۱۶ به هۆی سیخۆڕی لە تورکیا دەستگیر بووە، مەولود چاوش ئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفوونی لەگەڵ هاوتی ئەمریکاییەکەی خۆی سەبارەت بە دۆسییەی قەشە ئەمریکاییەکە وتی: تورکیا تەسلیمی هەڕەشەکانی واشنتۆن نابێت.
سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، چاوش ئۆغڵو لەم گفتوگۆ تەلەفوونییە لەگەڵ مایک پەمپەئۆ جەختی کردووە کە یاسا بۆ هەموو کەس بێ کەم و کۆڕی پەیڕەو دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم پەیوەندییە تەلەفوونییە ڕایگەیاند: ئێستە کاتێکی باش بۆ گەڕانەوەی قشە بێ تاوانەکەیئەمریکا، ئەندرو برانسۆن لە تورکیایە.
شایانی باسە کە یەک ڕۆژ دوای ئەوەی دادگایەکی تورکیا حوکمی دا کە ئەم قەشە ئەمریکاییە دەبێت لە ماڵەوە زیندانی بکرێت، دۆناڵد ترامپ و مایک پێنس هەڕەشەی گەماڕۆ سەپاندنیان بە سەر ئەنقەرەدا کرد.
News Code 20580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =