ئەمریکا ئامادەیە هێرش‌‌ بکاتە سەر بنکە ناڤۆکییەکانی ئێران

میدیایەکی ئۆسترالیایی بە پشت‌بەستن بە لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی کانبرا و لە پێناو هاوکاری کردنی واشنتۆن بۆ هاندانی ڕای گشتی، ئیدعای کردووە کە ئەمریکا ئامادەی هێرش‌‌کردنە سەر بنکە ناڤۆکییەکانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەی.بی.سی نیووز لە یادداشتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی پایەبەرزی دەوڵەتی کانبرا ئیدعای کردووە کە ئەمریکا ئامادەی بۆردومانی بنکە و دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانە و لەو رێگەدا پاڵپشتیی هەواڵگرانەی ئۆسترالیاشی لە پشتە.

شایانی باسە کە سەرچاوەگەلی سەر بە دەوڵەتی کانبرا بۆ ئەوەی ئیدعای خۆیان ترسێنەرتر نیشان بدەن، مێژووی ئەو هێرشە شیمانەییان مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

هەڵبەت هەندێک دەڵێن هاوکاریی هەواڵگرانە هیچکات بە مانای هاوبەشی لەو شەڕە و یارمەتی بۆ دیاری کردنی ئامانجەکان نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە مالکۆم ترێنبۆڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دەڵێت هیچ هۆکارێک لە ئارادانییە کە لامان وابێت ئەمریکا ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە و سەبارەت بە ئاوەها سناریۆیەک لە گەڵ ئەو یان لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی و بەرگریی ئۆسترالیا ڕاوێژ و گفتوگۆ نەکراوە.

لە لایەکی دیکەوە، دەوترێت کەنادا و نیوزلەندیش هیچ پێشوازییەکیان نەکردووە لە ڕۆڵ‌گێڕان لە ئاوەها سناریۆیەکی فانتێزی. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە بڕوای زۆربەی کارناسان، بە سەرنجدانە دۆخی نالەباری رۆژهەڵاتی ناڤین، پەنابردنە بەر ئاوەها بڕیارگەلێکی ناژیرانە پاشهاتی پڕمەترسیی بە دواوە دەبێت.

هیچ ڕوون نییە کە ئەی.بی.سی نیووز بە پشت‌بەستن بە لێدوانی کام سەرچاوەگەلێک چیرۆکی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی داڕشتووە، بەڵام ئەوی ڕوون و ئاشکرا بێت ئەوەیە کە لە پەنای یاریی داسەپاندنی گوشاری ئابووریی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و یاریی بانگەشەیی و پڕۆپاگەندەیی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بە ڕواڵەتی تێکدان و چەواشەکردنی ڕای گشتیی ئێران لە یەکەمایەتیی هەندێک میدیای بیانییە بۆ ئەوەی حەقی یەکگرتوویی لە گەڵ واشنتۆنیان بە جێ هێنابێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران دوێنی پێنج‌شەممە لە کاردانەوە لە زێدەوێژیی ترامپ وتبووی: ئێمە لەوی ئێوە بیردەکەنەوە لێتان نزیکترین. ئێمە گەلی شەهادەتین و ڕووداوگەلی زۆر دژوارمان تێپەڕاندووە. کەواتە ئێمە چاوەروانتانین، ڕەنگە ئێوە دەستپێکەری ئەو شەڕە بن، بەڵام ئێمە کۆتایی پێدێنین.

News Code 20575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =