پڕۆژەی تەلاری ناوەندیی سنە تا ١٥ی ئەم مانگە کۆتایی پێدێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: شەریکەی "ترپ" لە ئەگەری دابین کرانی گۆژمەی پێویست، بڕیارە لە بەراوری ١٥ی ئەم مانگە (گلاوێژ) تەلاری ناوەندیی سنە کە لە سەدا ٣٠ی پێشکەوتنی بووە، کۆتایی پێ بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال قەڵعەشاخانی رۆژی ڕابردوو لە ڕادەست کرانی پڕۆژەی تەلاری ناوەندیی سنە بە شەریکەی "ترپ" هەواڵی دا و وتی: بانگەوازی ڕادەست کرانی ئەو پڕۆژەیە بە پەیمانکار لە ماڵپەڕی ئامادەکاریی دەوڵەت بڵاوکرایەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تەنیا شەریکەگەلی پلە یەک و دوو مۆڵەتی بەشداری لە مەزادەیان بووە، ڕایگەیاند: پا ڕاگەیاندن و تا کاتی کۆتایی ئەو بانگەوازە سەرجەم حەوت شەریکەی بیناسازی کە بریتین لە شەریکەی وزەی سازەی ئابان، لوقمان کار، تاران ئەلاستیک، جادە، نەقش و نمادی موحیت، ئەندازیاریی ترپ و بێهتەرەحی سنە بەشداری مەزادەکە بوون.

ڕاشیگەیاند: لە دانیشتةیک کە بە بەشداریی ئەو شەریکانە لە سنە بەڕێوەچوو، شەریکەی ئەندازیاریی ترپ بڕاوەی مەزادەکە ڕاگەیێندرا.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: هەنگاوە سەرەتاییەکانی تۆمارکردنی گرێبەست لە گەڵ ئەو شەریکەیە هەڵگیراوە و یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی ئەو گرێبەستە تەواوکردنی پڕۆژەکە تا ١٥ی ئەم مانگە بە مەرجی دابین کردنی گۆژمەیە.

قەڵعەشاخانی پێشکەوتنی فیزیکاڵی ئەو پڕۆژەیە تا ئێستای لە سەدا ٣٠ ڕاگەیاند و وتیشی: بە پێی هەڵسەنگاندنەکان گۆژمەی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە ٣١ ملیارد تمەنە.

News Code 20574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =