چوونە دەرەوەی ئێران مەرجی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریایە

مێدیایەکی بریتانیایی دەڵێت لە ڕەوتی کۆبوونەوەی هلسینکی، ترامپ بە هاوتا ڕووسەکەی وتووە مادامێک کە ئێرانییەکان لە سووریا بمێننەوە، ئەمریکاش دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا دەڵێت: ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ماوەیەک پیشی لە هلسینکی فەنلامد لە گەڵ پووتین هاوتا ڕووسەکەی خۆی، پاگەندەی کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان تا کاتێک ئێرانییەکان لە سووریان، سەربازەکانی خۆیان لە ئەو وڵاتە نابەنە دەرەوە.

ئەو مێدیا بریتانیاییە لە درێژەدا نووسی: ترامپ داوای لە هاوتا ڕووسەکەی کرد بە دوور کردنەوەی هێزە ئێارنییەکان لە سنووری ئیسرائیل یارمەتی بدات بۆ کەم کردنەوەی دزەی ئێران لە سووریا لە حاڵێکدا ئامانجی کۆتایی کردنە دەرەوەی تەواوی هێزە ئێرانییەکانە.

شیاوی باسە پاگەندەی ئەم دواییانەی ترامپ لە گەڵ وتەکانی لە مانگی مارسی زایینی لە سەر حەزی ئەوان بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانیان لە خاکی سووریا دژایەتی بەرچاوی هەیە.

News Code 20572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =