جێ پەنجەی ڕیاز لە ڕووداوەکانی عێراق/ عەرەبستان به‌ دوای چیدا ده‌گه‌ڕێت؟

سەرەڕای ئەوەی زۆر بە سەر نائارامییەکانی عێراق تێپەڕ نەبووە، بەڵام ڕۆڵی عەرەبستان بۆ دەنەدانی زیاتری خەڵکی ناڕازی بە ڕوونی دەبینرێت.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی - ڕامین حسەین ئابادیان: نزیک سێ حەفتەیە خۆپیشاندانی شارەکانی عێراق به‌رده‌وامه‌، خۆپیشاندانێک کە بۆ خزمەتگوزەرانی زیاتر و چارەسەر کردنی کێشەی بێکاری بوو. خۆپیشاندان سەرەتا لە بەسرە دەستی پێ کرد و دواجار بەرەو بەغدا و شارەکانی دیکەش چوو، هەڵبەت خۆپیشاندانەکان ناوەڕۆکی دوور لە دەمارگژیان هه‌ر بوو.

هۆکاری سەرەکی ئەم خۆپیشاندانە نەبوونی ئاو و کارەبای نیشتیمانی، نەبوونی هەلی کار و گرانی بوو. لە میانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان توانیان بە دابین کردنی ئەمنیەت بۆ خۆپیشانده‌ره‌کان، ناڕەزایەتییەکان لە ئاژاوەگێڕی دوور بخەنەوە.

بەم حاڵەشەوە، سیاسییەکانی عێراق خۆشیان بە باشی دەزانن کۆنترۆڵی دۆخەکە زۆر ناخایەنێت و دەبێت هەرچی زووترە کارێک بکەن و ڕێکاری باش بخەنە بەردەست. بەرپرسان تاکوو ئێستە کاردانەوەی زۆریان بەم بابەتە بووە. زۆربەشیان پشتیوانییان لە داواکاری خەڵک و خۆپیشاندەران کردووە و جەختیان کردووە لە ڕێپێوانی ئارام و بە دوور لە دەمارگرژی.

هەر لەمبارەوە، شێخ ئەکرەم کەعبی سەرۆکی گرووپی نۆجەبا جەختی لە داواکاری خەڵکی ناڕازی کرد. لیستی فەتح بە سەرۆکایەتی عامرییش پشتیوانی لە داواکاری خەڵک کرد و داوای کرد کێشەکان چارەسەر بێت.  هەوەها عەبادیش فەرمانێکی حەوت مادەی بڵاو کردەوە کە پشتیوانی لە داواکارییەکانی خەڵک دەکرد.

عەبادی لەم فەرمانە سێ و نیو تریلیۆن دیناری بۆ دابه‌ش کردنی ئاوی خاوێن و چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا و تەندروستی و دەرمانی تەرخان کرد.

لەمەی کە خەڵکی عێراق کێشە و نەبوونی خزمەتگوزاری زۆریان هەیە و بێزارن لە گەندەڵی، گومانێک نییە و دەوڵەتەکانی دوای ڕووخانی سەدامیش دەبێت وڵامی ئەم دۆخە بدەنەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش نابێت خەڵک و حکومەت لە ڕۆڵی کۆنە بەعسییەکان لە ئیدارە حکومییەکان و کەرتی تایبەت بێ ئاگا بن و دەبێت هۆشیان بن.

واتا ئەو کەسانەی دوێنێ بەکرێگیراوی بەعسییەکان بوون و ئەمڕۆش بەکرێگیراوی سعوودی و ئەمریکان لە ناوەندە حکومییەکان هێشتا بەرپرسن و بەشی زۆری کێشەکانی ئەمڕۆی عێراق بە هۆی دەستڕۆشتوویی ئەم کەسانە لە عێراقە. هەر ئەمەش بوو وای کرد کە یەک شەوە موسڵ لە لایەن داعشەوە داگیر بکرێت و بەستێن بۆ پێشڕەوەی زیاتری تیرۆریستەکانیشیان خۆش کرد.

بەڵام دیسان جێ پەنجەی سعوودییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی عێراق دەبینرێت. مێدیاکانی سعوودیە لە هەمان سەرەتاوە هەوڵیان دا ئێران تۆمەتبار بکەن که‌ دەستی لە ناڕەزایەتییەکان هەیە.

مێدیا سعوودییەکان هەوڵیان دا ئێران تاوانبار بکەن بێ ئاگا لەم بابەتە کە خەڵکی باشووری عێراق، حکوومه‌تی ئێران بە پشتیوانی خۆیان دەزانن، چ کاتی ڕووخانی سەدام تا ئەمڕۆش کە ئێران بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریستەکانی داعش لە تەنیشتیان بوو. مێدیاکانی عەرەبییە و حەدەس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵیان دا خەڵک زیاتر بە خۆپیشاندان دەنەدەن بدەن و عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆ په‌لکێش بکه‌ن.

ئەم کاناڵانە سەر بە سعوودیەن و بە بەکارهێنانی وشەی تایبەت و حماسی هەوڵیان داوە تاکوو پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ بکەنه‌وه‌ و ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق ببەنە ژێر کاریگەری خۆیان. هەر لەمبارەوە فاڵح فەیاز لە ئەندامانی باڵای لیستی فەتحی عێراق هۆشداری دا کە بڕێک وڵات لە دوای ئەوەن خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن و بۆ خۆیان سوودی لێببەن.

ئەو لەمبارەوە وتی: لایەنە بیانییەکان لە ساڵی ۲۰۰۳ که گۆڕانکاری دیموکڕاتیک لە وڵات دروست بووە، لە دوای سوود بردن لە خۆپیشاندانە ئارامەکانی خەڵک لە عێراقن.

هەر لەمبارەوە جاسم محەمەد جەعفەر، نوێنەری پارلمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق کە توندوتیژی تێکه‌وت، وتی: ئەم دەمارگرژیانە ئەنجامی هەوڵی هەواڵگری سعوودیەکان و پاشماوەکانی بەعس بوو. خۆپیشاندانی بەسرە و کەربەلا و زیقار و نەجەف و دیوانییە، خۆڕسک بوون، بەڵام دواجار بە پەلە بوونە سیاسی و نووسینگەی حزب و گرووپە سیاسییەکان  ئاگر دران و بووەهۆی داخرانی دۆخی ئابووری.

وتیشی: ئەوەی ڕوو دەدات، بە پلانی سعوودییەکان و پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەبێت و هەموو کۆنە بەعسییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەژنیان گرتووە و شای دەکەن. 

ئەو داوای کرد کە دەوڵەتی عێراق هەرچی زووترە لێکۆڵینەوە لەو وەزیرانە بکات کە گەندەڵ بوون و هەروەها ئەو بەرپسانەی ڕاستەوخۆ هۆکاری ئەم دۆخەن.

حەسەن سالم لە ڕێەرانی لیستی فەتح ئاماژەی دا کە عەرەبستان و بڕێک پاشماوەی بەعسییەکان لە دوای ئاژاوەگێڕی لە پڕۆسەی خۆپیشاندانی عێراقن. ئاگردانی نووسینگەی حزب‌و لایەنە عێراقییەکان بە فەرمانی ڕیاز و ڕەغد سەدام، کچی پێشووی دیکتاتۆری پێشووی عێراق بوون.

ئەو زیادی کرد: عەرەبستان و حزبی بەعس هەوڵ دەدەن تا خۆپیشاندانی ئارامی خەڵک تێک بدەن و کێشەی ئەمنی بنێننەوە تاکوو پلانە سیاسییەکانی خۆیان لە عێراق بە ئەنجام بگەیەنن. هەر بۆیە چەکیان بە ئاژاوە گێڕەکان دا تاکوو تەقە لە هێزە ئەمنییەکان بکەن. هەر لەمبارەوە ڕەوتی ناسراو بە دەنگی ۸۸ سەر به  ڕەغد سەدام دەنەدەنی بڕێک لە خۆپیشاندەرانیان دا تاکوو ئاژاوە لە نێو خۆپیشاندەنەکان بنێنەوە.
 

News Code 20570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =