ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی وڵامەکەی سەردار سولەیمانی بە ترامپ

میدیاگەلی جۆراوجۆری جیهان بە شێوەیەکی بەربڵاو لێدوانەکانی سەردار سولەیمانی لە کاردانەوە بە هەڕەشە و ژاوەژاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان ڕۆماڵ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەوبارەیەوە نووسی: سەردار سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی ڕابردوو (پێنج‌شەممە) ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: تاران وەڵامی هەر جۆرە هەڵمەتێکی شەڕئەنگێزانەی ئەمریکا دەداتەوە. پێتان دەڵێم کە لەوەی بیر دەکەنەوە، لێتان نزیکترین.

وایس نیووزی ئەمریکاش نووسی: ژینڕاڵی باڵای ئێران رۆژی پێنج‌شەممە لە لێدوانە ئاگرینەکانی هۆشداری دایە ترامپ کە ئێمە ئامادەین.

هەروەها رۆژنامەی زایۆنیی هائارتس نووسی: فەرماندەی هێزی سوپای قودس ڕایگەیاند کە ترامپ بزانێت ئێمە گەلی شەهادەتین. ئەوە بزانێت کە ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێت، ئەوە لە ناوچوونی تەواو جیهازاتی ئێوە و سەرکەوتنی ئێمەیە کە کۆتایی شەڕ دیاری دەکات؛ کەواتە ئێوە شەڕ دەست پێ بکەن و ئەوی دیکەی بە ئێمە بسپێرن.

ماڵپەڕی هەواڵی کەناڵی "المیادین" لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بزانێت ئێمە چاوەروان و هۆگری شەهادەتین.

سەردار سولەیمانی بە ترامپی ڕاگەیاند: ڕەنگە ئێوە دەست پێکەری شەڕ بن، بەڵام ئەوە ئێمەین کە کۆتایی بەو شەڕە دێنین.

هەواڵدەریی فەرمی سووریا "سانا" نووسی: قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لێدوانەکانی ترامپی بە بێ بایەخ زانی و پێی وت: ئێمە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێتان نزیکین و ئێوە ئاگاداری توانستی ئێران لە شەڕی ناهەوسەنگن.

کەناڵی هەواڵی "روسیا الیوم" بڵاوی کردەوە: سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس ڕوو بە ترامپ وتی: لایەنی بەرامبەرتان من و سوپای قودسین، نەک هەموو هێزی چەکداریی ئێران، ئێمە لەو شتەی بیر دەکەنەوە لێتان نزیکترین.

رۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاحارنووت وێرای بڵاوکردنەوەی وتەکانی سەردار سولەیمانی لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتیی خۆیدا، ڕایگەیاند: فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژی پێنج‌شەممە بە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە هەر جۆرە هەڵمەتێکی سەربازی هۆشداری دا و هەڕەشەی کرد کە ئەگەر واشنتۆن دەستپێکەری شەڕ بێت، ئێمە کۆتایی هێنەری دەبین.  

هەروەها کەناڵی هەواڵی CNNی عەرەبی بە ڕۆماڵ کردنی وتە بە بڕشت و حیماسییەکانی سەردار سولەیمانی لە ژێر مانشێتی "پەیامی هۆشداری سەردار سولەیمانی بە ترامپ"، نووسی: سەردار سولەیمانی بە ترامپی وتووە کە حسێب و کتێبی تۆ لە گەڵ منە و ئێمە لەوی تۆ بیر دەکەیتەوە لێتان نزیکترین.

هەواڵدەریی سپۆتنیکی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی سەردار سولەیمانی ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی ڕوو بە ترامپ وتی لایەنی هەڕەشەکانی تۆ منم نەک حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران.

ماڵپەڕی هەواڵی "النشره"ی لوبنان ڕاپۆرتی دا: فەرماندەی هێزی قودسی سوپا ڕایگەیاند ئەمریکاییەکان داوایان لە من کرد کە پێش بە هێرشی عێراقییەکان بۆ سەر سەربازەکانیان بگرم، ترامپ دەبێ بزانێت کە ئێمە چاوەروان و هۆگری شەهادەتین.

ماڵپەڕی هەواڵی "الدیار" لە ڕاپۆرتێکدا لێدوانەکانی سەردار سولەیمانی ڕوو لە ترامپی ڕۆماڵ دا و نووسی: تۆ دەبێ بزانی کە ئەو شەڕە هەمووی بوون و نەبوونت لە ناو دەبات. ئێوە دەستپێکەری ئەو شەڕن، بەڵام ئێمە کۆتایی پێ دێنین، کەواتە ئاگادار بە کە سووکایەتی بە گەلی ئێمە و سەرۆک کۆمارمان نەکەی و بزانە کە چی دەڵێیت.

سەردار سولەیمانی وتیشی: ترامپی قومارچی! من خۆم بە تەنیایی لە بەرامبەرتدا دەوەستم. ئێمە گەلی ئێران، ڕووداوی زۆر سەخت و دژوارمان تێپەڕاندووە. برۆن لە پێشینییەکانتان بپرسن و هەڕەشەی کوشتنمان لێ مەکەن.

شایانی باسە لێدوانی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەمەدان، پاش وتاری دیپلۆماتیکی سەرۆک کۆماری نیشانی دا کە بەرەڤانی و بەرگری لە قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانی، سەرداری سیاسی و سەربازی بۆ نییە و هەموان لە گەمیی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی نیشتمانیدا یەک ئامانجی هاوبەشیان هەیە.

News Code 20569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =