بەیاننامەی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر سویدا

حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی داعش بۆ سەر سویدا جەختی لە سەر دەوری ئەمریکییەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی داعش بۆ سەر سویدا لە باشووری سووریای ئیدانەی کرد.

لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: حزبوڵڵای لوبنان وێڕای سەرەخۆشی لە دانیشتووانی سویدا و هەموو نەتەوەی سووریا، دلێری و گیان فیدایی سەربازان و هێزی سوپای سووریا و دانیشتووانی ناوچەکە لە بەرانبەر هێرش و شکستەکەی و شکستی ئامانجەکانی بەرز نرخاند. ئێمە لە سەر یەکگرتوویی گەورە کە سوورییەکان پێبەندن پێی و یەکێک لە ئامانجە ئاشکراکانی ئەو هێرشە بوو، جەخت دەکەین.

لە ئەو بەیانییەدا هەروەها هاتووە: کاری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە گەڵ چەک و چۆڵ و تەقەمەنی لە ناوچەی تنفی سووریا واتا شوێنێک کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە و لە بەرچاو ئەوانەوە و کۆ کردنەوەی ئامێری پێویست بۆ ئەو کردەوە مەتریسیدارە نیشان لە بەشداری ئەو هێزانە و پاڵپشتییان لە ئەو جەنایەتە تیرۆریستییەیە.

News Code 20563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =