لێکدانەوەی ئامانجە شاراوەکانی زایۆنیزم لە پەسندکردنی یاسای "وڵاتی جوو"

یاسای "وڵاتی جوو" وێرای ئەوەی شوناسی هاووڵاتیانی فەلەستینی دادەماڵێت، هەوڵی داسەپاندنی شوناسێکی جوو بە سەر وڵاتی فەلەستیندا دەدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: کەنیستی زایۆنیستی لەم دواییەدا یاسای "ئیسرائیل وڵاتی ئەتنیکی گەلی جوو"ی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد. ئەو کارە لە پێناو کۆمەڵێک هەنگاو ئەنجام درا کە هاوپەیمانیی ڕەوتی ڕاستی ڕژیمی زایۆنی لە ساڵ ٢٠١١ و بە مەبەستی پەسندکردنی یاساگەلێک لە کەنیست دەستی پێکردووە کە لە سونگەی یاساییەوە هەوڵی داسەپاندن و دەروونی کردنی "جووی ئیسرائیل" دەدات؛ هەوڵێک کە وەک پرێنسیپێکی گەورە و سەرچاوەیەکی یاسایی و مەعنەوی بۆ ئەو ڕژیمە دێتە ئەژمار.

ئەو یاسایە پێکهاتووە لە ١٥ بڕگە کە بڕگەی یەکەمی ڕوونی دەکاتەوە کە "وڵاتی ئیسرائیل ماڵی ئیتنیکیی گەلی جووە و بە پێی میراتی فەرهەنگی و مێژوویی، ئامانجی بۆ دیاری کردنی چارەی خۆنووسیی تێدا وەدی هێناوە". ئەو بڕگەیە دەربڕی پاگەندەی زایۆنی – ئایدیالۆژیی ئاشکرایە کە گرینگترینی ئاماژەیە بە:

یەکەم، پەیوەندی لە گەڵ هاووڵاتیانی ئایینی جوو لە فەلەستینی داگیرکراو و شوێنەکانی دیکەی جیهان وەک گەلێکی یەکپارچە و سەرتر لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو، بەژەکان، زمانەکان و ئیتنیکەکانە.

دووهەم، هەوڵ بۆ بنیاتنانی مافی چارەی خۆنووسی "بە پێی میراتی فەرهەنگی و مێژوویی" هاوپەیوەند بە فەلەستین و ئەوە لە کاتێکدایە کە شارۆچکەگەلی جووی ناو فەلەستینی داگیرکراوە پرسێکی نوێیە کە لە پێناو بزووتنەوەی داگیرکاریی ڕەگەزپەرەستانە و هاوپەیمانی لە گەڵ بەرەی کۆلۆنیاڵ بە مەبەستی پێکهێنانی "وڵاتی جوو" داڕێژراوە و هیچ کام لە ٣٧ ئەندامی وەفدێک کە "سەربەخۆیی ئیسرائیل"یان ڕاگەیاند، نە خۆیان و نە باوکەکانیان و نە باپیرانیان لە فەلستیندا لە دایک نەبوونە؛ جگە لە یەک کەس کە ئەویش باوکی لە مەغریبەوە چۆتە فەلەستین.

سێهەم، ئەو بڕگەیە نە تەنیا ئەو پرسە پشتگوێ دەخات کە خاوەنانی یاسایی فەلەستین بە زۆرەملی و داگیرکرانی زەوی و زارەکانیان لە وڵاتەکەیان دەرکراون و پێشتر شتێک بە ناوی ئیسرائیل لە گۆڕێدا نەبووە، بەڵکوو تەنانەت نکۆڵی لە بوونی عەرەبە فەلەستینییەکانیش دەکات کە لە دوای شەڕی ساڵی ١٩٤٨ کەوتنە ژێر چەپۆکی ڕژیمی زایۆنی و ئەو ڕژیمە هاووڵاتێتی ئیسرائیلی پێ بەخشیون و ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو کەسانە یەک لە پێنجی کۆی دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو پێک دەهێنن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو یاسا هەڵاواردنکارە کە بە ناوی "یاسای جوو" ناوی لێ دەبرێت، سەرتاسەری وڵاتی فەلەستین وەک وڵاتێکی تایبەت بە زایۆنیستەکان وێنا دەکات و فەلەستینییەکان لە تەواو مافی هاووڵاتی و مرۆییان بێ بەش دەکات. بە پێی ئەو یاسایە، زمانی عیبری دەبێتە زمانی فەرمی و چیتر عەرەبی جێیەکی لە زمانی فەرمیدا نییە. ئەو یاسایە گەشەی شارۆچکەسازی لە زەویگەلی داگیرکراوی فەلەستین بە بایەخێکی نەتەوەیی دەزانێت و جەخت لە پەرەدان و زیادکردنی ئەو شارۆچکانە دەکاتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، فەوزی بەرهوم وتەبێژی حیماس ڕایگەیاند کە یاسای "وڵاتی جوو" ڕەگەزپەرەستانەیە و شوناس و بوونی فەلەستینییەکان و مافی مێژووییان لە وڵاتی خۆیاندا دەخاتە مەترسییەوە. بەرهوم بیری هێنایەوە کە ئەگەر بێدەنگی و دەستەوەستانی وڵاتی ناوچە و نێودەوڵەتی هەمبەر بە جەنایەتگەلی ڕژیمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلستین و پاڵپشتیی هەمە لایەنە و نەبڕاوەی ئەمریکا لەو ڕژیمی نەبایە، هیچکات یاسای لەو چەشنە پەسند نەدەکرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو یاساگەلە بە گشتی پووچە و بە هیچ کۆ ناگات و گەلی فەلەستین هەمیشە خاوەنی سەرەکیی وڵاتی خۆیەتی و دەشبێت. وتەبێژی حیماس هەروەها خوازیاری یەکگرتوویی گەلی فەلستین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسا و سیاسەتگەلی مەترسیداری زایۆنیزم بوو و داوای لە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگای جیهانی کرد کە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی هەوڵ بدەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە گرووپ و کەسایەتییەکانی دیکەی بەرخۆدانی فەلەستینیش کاردانەوەیان بەو یاسایە نیشان داوە.

ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتیی تەل ئاویو لەو کارە، شەرعیەت بەخشین بە ڕژیمی زایۆنییە. زایۆنیستەکان پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧٠ ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٤٨ تا ئێستا هێشتا نەیانتوانیوە شەرعیەتێک بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن و هیشتاش شەرعیەتیان جێی پرسیارە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی رۆژئاوایی – عەرەبیی لەو ماوەیەدا نەیانتوانیوە شەرعیەتێکی گشتی و هەمووانی بە ئیسرائیل ببەخشن.

ئەو یاسایە وێرای ئەوەی کە هاووڵاتیانی فەلەستینی لە شوناسایان دادەماڵێت و بەستێن بۆ ئاوارەبوونی دووبارەی ئەو گەلە دەڕەخسێنێت، وەک ئاستەنگێکی گرینگ لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەگەلی فەلەستینی-ش وێنا دەکرێت. پرسێک کە بڕیارنامەی ١٩٤ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لێ دەکات. بەو پێیە بەرپرسانی زایۆنی خۆیان ناچار لە پێڕەوکردنی ئەو بڕیارنامەیە نابینن و لە گفتوگۆکانی سازان و ڕێککەوتنیشدا ناهێڵن بە هیچ جۆرێک باس لە پرسی گەڕانەوە بکرێت.

ئەو یاسایە بە ئاوردانەوە لە پاڵپشتیی تایبەتی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی و رێکارەکانی لە ژێر ناوی مامەڵەی سەدە لە پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنی خراوەتە ڕوو و پەسند کراوە. لە رێکاری ئەمریکا بۆ چارەسەریی قەیرانی فەلەستین، لایەنی فەلەستینی بەشدار نەکراوە، بەڵکوو ڕژیمگەلی عەرەبی لە بری فەلەستینییەکان بڕیار دەدەن. یاسای وڵاتی جوو شوناسی فەلەستینیی لە پێناو پلانی ئەمریکیدا سڕیوەتەوە و زایۆنیستەکان خۆیان ناچار لە دانهێنان بە لایەنێک بە ناوی فەلەستین نازانن. لە ڕاستیدا گرێبەستی ئۆسلۆ بە تەواوەتی مردووە.

ئەو یاساییە جەخت دەکات کە مافی چارەی خۆنووسی تابەتی گەلی جووە و دیتران ئەو مافەیان بۆ نییە، هەروەها ئەو یاسایە بەو مافە بە تەواو خەڵکی جووی جیهان دەبەخشێت. لە ڕاستیدا زایۆنیستەکان هەوڵ دەدەن بە پەسند کردنی ئەو یاسایە رێگە لە ڕووی هەموو رێگەچارە دیموکراتیکەکان و لەوان رێکاری پێشنیاریی کۆماری ئیسلامی بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی چارەی خۆنووسی لە فەلەستین کە تەواو فەلەستینییەکانی ناوخۆ و ئاوارە جا چ جوو و چ کریستانی و چ موسڵمانی فەلەستینی لە خۆ بگرێت، داخەن.

یاسای وڵاتی جوو بیانوویەکە بۆ خێرایی بەخشین بە گۆڕانکاری لە دیموگرافیا و مێژوو و شارستانییەت بە پێی شوناسی ساختەیی جووەکان. شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلام و لەوان قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ناوەڕاستی ئەو گۆڕانکاریانەن.

هەڵبەت یاسایەک کە لە لایەن کەنیستی ڕژیمی زایۆنییەوە پەسند کرابێت خاوەن خاڵێکی لاوازی گەورە و بەرچاوە و ئەویش ئەوەیە کە بە پێی ئەو یاسایە ئەو عەرەبانەی کە خاوەن مافی هاووڵاتێتی ئیسرائیلی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانن، لەوە بە دوا وەک هاووڵاتیی پلە دوو دەناسڕین و ئەوە دەتوانێت بە زیانی ئەو "جووگەرییە" بێت کە زایۆنییەکان بە دوای دەروونی کردنەوەین. ئەگەر بە کردەوە عەرەبە هاووڵاتییە ئیسرائیلییەکان هاووڵاتیی پلە دوون، تەل ئاویو لە شەرعیەت بەخشین بە خۆی تووشی زیانێکی یەکجار زۆر دێت.

News Code 20561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =