ژمارەی کوژراوانی هێرشی داعش بۆ سەر سویدا گەیشتە ٢٤٦ کەس

سەرچاوە سوورییەکان لە بەرز بوونەوەی ئاماری قوربانیانی هێرشی ڕۆژی ڕابردووی داعش بۆ سەر سویدا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، سەرچاوە سوورییەکان لە بەرز بوونەوەی ئاماری قوربانایانی هێرشی ڕۆژی ڕابردووی داعش بۆ سەر سویداء هەواڵیان دا.

بە پێی ئەو راپۆرتە، ئاماری کوژراوان گەیشتە ٢٤٦ کەس.

شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە سێهەمی گەلاوێژ مێدیاکان لە هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای سویداء لە سووریا هەواڵیان دا. بە پێی ڕاپۆرتی سانا، تیرۆریستێکی خۆکوژ خۆی لە ناوچەی سوق لە پارێزگای سویدائ تەقاندەوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەک کوژران و بریندار بوون. هێزە ئەمنییەکان دوو هۆکاری خۆکوژی تریان پێش ئەوەی کە خۆیان بتەقێننەوە کوشت. پاش ئەوەش هیزە ئەمنییەکان خۆکوژێکی تریان لە ناوچەی مسلخ لە شاری سویدا کوشت.

News Code 20560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =