هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر دوو نەوت هەڵگری سعوودی/نرخی نەوت بەرز بووەوە

پاش ئەوەی کە عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە هەناردەی کردنی نەوتی خۆی لە ڕێگای ستراتیژیکی دەریای سوورەوە ڕادەگرین، نزخی نەوتی خا بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕۆژی پێنجشەمە پاش ئەوەی کە عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند هەناردە کردنی نەوتی خۆی لە ڕێگای ستراتیژیکی دەریای سوورەوە ڕادەگرێت و لە لایەکی ترەوە دەیتاکانی نیشانی دا کە پاشکەوتی نەوتی ئەمریکا گەیشتووەتە کەمترین ئاست لە ٣.٥ ساڵی ڕابردوودا، نرخی نەوتی خاو بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بەرز بووەوە.

نرخی نەوتی برێنت کە ڕۆژی چوارشەممە٠.٧ لە سەد بەرز بووبووەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی تاران، ٤٧ سێنت یا ٠.٦ لە سەد بەرز بووەوە و گەیشتتە ٧٤.٤٠ دۆلار لە بەرمیلدا.

نرخی نەوتی خاوی قورسی تێگزاسی ڕۆژاوای ئەمریکا، دەبڵیو تی ئای، کە لە دانوستانەکانی دوێنێ زیاتر لە سەدا ١ بەرز بووەوە، تا ئێتساش ٥ سێنتی تریش گەشەی کردووە و گەیشتە ٦٩،٣٥ دۆلار.

گۆرگ مەک کنا، ستراتیژیستی باڵای بازاڕ لە ئەکسی تریدر، دەڵێت: ڕاگەیاندنی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی سعوودییەکان کە هەناردە کردنی نەوتی خۆیان لە رێگا پاپۆڕی دەریای سوورەوە بە هۆی هێرشی حووسییەکان ڕادەگرن، بووە هۆی ئەوەی کە نرخەکان هۆکارێکی باشیان هەبێت بۆ بەرز بوونەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی هەواڵدەری وزەی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٦، ڕۆژانە نزیک بە ٤.٨ ملیۆن بەرمیل نەوت و سووتەمەنی پاڵاوتە کراو، لە ئەو ڕێگایەوە هەناردەی ئەورووپا، ئەمریکا و ئاسیا کراوە.

تەنگەڵانی باب مندب تەنیا ٢٠ کیلمەتر پانتایی هەیە و سەدان پاپۆڕ دەتوانن لەوێوە تێبپەڕن.

لە لایەکی ترەوە نرخی نەوت بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک کە رێژەی پاشکەوتی نەوتی خاوی بازرگانی ئەمریکا، لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ئاشتی چاوەڕوانی دابزیوە و گەیشطووەتە کەمترین ئاست لە ٢٠١٥ەوە تا ئێستا، بەهێز بوونەوە.

چوارشەممە شەو ئیدارەی هەواڵدەری وزەی ئەمریکا ئەی ئای ئێی، ڕایگەیاند کە نزیک بە ٢٠ جوولای پاشکەوتی نەوتی ئەمریکا ٦.١ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە. لە حاڵێکدا کە ئابووری زانان پێشبینیان دەکرد ئەو پاشکەوتە ٢.٣ ملیۆن بەرمیل داببەزن.

News Code 20559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =