پەرە نەسەندنی کوردستان بە هۆی نەبوونی پلانێکی ڕوونە

پارێزگاری کوردستان وتی: پەرە نەسەندنی کوردستان لە هەموو بەشەکان بە هۆی نەبوونی پلانێکی ڕوون و دیاریکراو بۆ گەشەی کوردستانە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهمەن مورادنیا، لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی کوردستان وتی: بەداخەوە تاکوو ئێستە پلانێکی پەرەسەندن بۆ کوردستان نەنووسراوە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشە نەکردنی پارێزگاکە.

ئەو زیادی کرد: لەڕابردوودا هیچ پلانێک بۆ گەشەی کوردستان نەنووسراوە. کەواتە گرنگی وەها پلانێک بۆ هەموومان ڕوونە و دەبێت هەموومان هەوڵ بدەین زانیاری دروست سەبارەت بەم بابەتە کۆ بکەینەوە.

مورادنیا وتی: کاتێک هەر بەرپرسێک پلانی خۆی دابڕێژێت روونە کە ناهەماهەنگی ساز دەبێت و کارەکان نیوە و ناتەواو دەمێنێتەوە. بەڵام بە بوونی نەخشەڕێگایەکی گشتگیر هەموومان دەزانین کە ئامانج چییە و چی دەبێت بکرێت.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی دا: ئەم نەبوونی پلانە بووتە هۆی ئەوەی کە بڕوا بە ڕێکخراوە حکومییەکانیش نەمێنێت چون کارەکان هەماهەنگ نین پێکەوە.

News Code 20558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =