فەڕەنسا زانکۆ لە کوردستانی سووریا دەکاتەوە

نووسەر و کەسایەتییەکی فەرهەنگی و زانکۆیی وڵاتی فەڕەنسا لە میانەی سەران لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە بە زوویی لە عامودێ زانکۆ و ناوەندی فرهەنگی دروست دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، پاتریک فڕانچسی، نووسەر و کەسایەتی فەرهەنگی و زانکۆیی وڵاتی فەڕەنسا لە میانەی سەردان لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە بە زوویی لە عامودێ زانکۆ و ناوەندی فەرهەنگی دروست دەکەن.

بە‌ پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو زیادی کرد: ناوی ئەم زانکۆیە فڕانکۆفۆن دەبێت و تێیدا زانستی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیای سەردەم دەوترێتەوە. بینای زانکۆ دەستی پێ کردووە و بە زوویی تەواو دەبێت و زانکۆکە بە فەرمی دەست بە کار دەکات.

شایانی باسە کە ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ۲۰۱٦وە دەستی پێ کردووە و لە زەوییەکی ٥ دۆنمی لە شاری عامودێ دروست دەکرێت. بیناکە بریتییە لە چەند بەشی زانکۆ، کتێبخانە، نەخۆشخانە، ژووی خوێندکارەکان، هۆڵی وەرزشی، گەلەری هونەری و تاقیگای پزشکی.

پاتریک فڕانچسی ٤٦ ساڵ تەمەنیەتی ئەندامی پێشووی سوپای فەڕەنسا بووە و لەم دواییە کتێبێکی لە ژێر ناوی "مردن لە کۆبانی" بڵاو کردەوە.

News Code 20556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =