کاردانەوەی ئەردۆغان بە داخوازی ئەمریکا بۆ هاوکاری لە گەمارۆدانی ئێران

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: ئەمریکا یەکێک لە هاوبەشە ستراتیژیکەکانی ئێمەیە؛ بەڵام ئێمە هاوبەشی ستراتیژیکی دیکەشمان هەیە کە ناتوانین بە بۆنەی یەکێکیانەوە پێوەندیمان لە گەڵ ئەوی تر بپچڕین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ چوارشەممە و پێش سەفەرەکەی بۆ ئەفریقای باشوور لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەن بوغا لە ئەنقەرە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا لە تەل ڕەفعەت و منبەج هێستا باوی دڵی ئێمە نییە.

ئەردۆغان درێژەی: تەنیا شوێنگەلەێک کە کاروبارەکان تێیاندا باش چوونەتە پێشەوە عەفرین، جرابلۆس و باب بووە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە ئاکامی دانوستانی لیژنەی ئەمریکی لە گەڵ بەرپرسدانی تورکیا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئێران زیادی کرد: ئەمریکا یەکێک لە هاوبەشە ستراتیژیکەکانی ئێمەیە؛ بەڵام ئێمە هاوبەشی ستراتیژیکی دیکەشمان هەیە کە ناتوانین بە بۆنەی یەکێکیانەوە پێوەندیمان لە گەڵ ئەوی تر بپچڕین.

News Code 20553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =