نوێ ترین هەڵوێستی دوژمنانەی دیپلۆماتی سعوودی دژی ئێران

باڵویزی عەرەبستان لە ئەمریکا هەڵوێستی دوژمنانەی خۆی دژی ئێران دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، خالید بێن سەلمان بێن عەبدولعەزیز باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا هەڵوێستی دوژمنانەی خۆیی دژی ئێران دووپات کردەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەبێ ڕووبەڕووی ئێران ببینەوە نەک ئەوەی کە بۆ ڕازی کردنی کار بکەین. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کردووە کە ئەمریکا سیاسەتی ڕازی کردنی ئێران ناگرێتە بەر بە تایەبت ئەوەی کە ئەو سیاسەتە بۆ ڕاگرتنی بیرە توندڕەوانەکانی ئەڵمانی نازی و بەرگری لە شەڕی جیهانی دژی مرۆڤایەتی شکستی هێنا.

ئەو دیپلۆماتە سعوودییە وێڕای ڕەخنەی توند لە بەرجام پاگەندەی کرد: بەرجام بەشێک لە ستراتیژی ڕازی کردنی ئێران بوو کە ئەگەر درێژەی هەبێت، پاشهاتی خراپی بەدواوە دەبێت بۆ ناوچەکە. جودا لە هەڵوێستەکانی لە بەرانبەر چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، هەموومان ئەبێ لە کاری گەورەی ڕاگرتنی ئێران و هاودەستەکانی لە دروست کردنی ئاڵۆزی و بشێوی و وێرانی لە ناوچەکە بەشداری بکەین.

جەختیشی کرد: دەسەڵاتی ئێران ئەبێ لە باری ئابووری و دیپلۆماتیکەوە سزا بدرێت. عەرەبستان پێبەندی دەوری خۆی لە بەربەرەکانی لە گەڵ شەڕە و ئەوەی ئێمە پێویستمانە زۆر زۆرترە لە ئەوەی کە هاوبەشەکانمان دەیانەوێت.

News Code 20552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =