هەڕەشەی نەوتیی ئەمریکا بە ئاسانی وەڵام دەدەرێتەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ئەگەر توانستەکانی ئەوڕۆی سوپا بگاتە گوێی سەرۆک کۆماری سەربزێوی ئەمریکا، بەو باوەڕە دەگات کە هەڕەشەی نەوتی بە ئاسانی وەڵام دەدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ڕادەست کرانی ١٠ فرۆکەی جەنگیی سۆخۆ ٢٢ کە لە لایەن پسپۆڕانی هێزی ئاسمانیی سوپاوە ئامادە کراوەتەوە، وتی: ئەنگێزەی کۆگر، بەربڵاو و هەوڵی باڵای هێزی ئاسمانیی سوپا لە ئەنجامدانی کارە توێژینەوەیی و تەکنۆلۆژییەکان جگە لە بواری مووشەکی، فرۆکەی بێ فرۆکەوانی و پەدافەندی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو توانستە لە بواری ئۆپەراسیۆنی گەشتی ئاسمانی و فرۆکە جەنگییەکاندا بە کار بهێنرێن.

سەرلەشکەر جەعفەری بە ئاماژە بە داڕشتنەوە و ئامادە کردنەوەی ١٠ فرۆکەی جەنگیی سۆخۆ ٢٢ لە ماوەیەکی کەم لە لایەن پسپۆڕانی هێزی ئاسمانیی سوپاوە، وتیشی: لە سای هەوڵی ئەو پسپۆڕانە شایەدی سەلماندنی لێهاتوویی هێزی ئاسمانی و دەوڵەمەندتربوونی ناوگانی گەشتیی ئاسمانیی وڵاتەکامانین.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی شۆڕشیی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار لە کاردانەوە بە هەڕەشەگەلی ترامپ ڕایگەیاند: ئەگەر توانستی ئەوڕۆی سوپا کە پێکهاتووە لە ورە و ئیرادەی پسپۆڕان و گەنجانی شۆڕشی بە گوێی سەرۆک کۆماری سەربزێوی ئەمریکا بگات،چیتر هەڵەوێژی ناکات و بەو بڕوایە دەگات کە هەڕەشەی نەوتیش بە ئاسانی وەڵام دەدرێتەوە.

News Code 20540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =