هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی شیاوی وەڵامدانەوە نییە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەگەلی پووچ و بێ بنەمای دەسەڵاتدارانی ئەمریکی شیاوی وەڵامدانەوە نییە، وتی: دەبێ بە کردەوە وەڵامیان بدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران وتی: گەلی ئێران هەر لە سەرەتاوە لە بەرامبەر پێداگری و ئاکاری دزێوی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی و نابەڵێنیان لە هەموو بوارەکاندا وەستاوە و بەردەوام رێگەی خۆڕاگریی گرتۆتەبەر. ئەمڕۆش هەندێک لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە قسەگەلێکی بێ بنەما و بێ بایەخ  و هەڕەشەگەلێکی پووچ دەکەن کە پێویست بە وەڵامدانەوە و دەمبەدەمێیان ناکات و یەکڕیزی و هەڵبژاردنی رێگەی یەکگرتوویی و خۆڕاگری لە خۆیدا توندترین وەڵام بە لێدوانە نەشیاوەکانیانە.

سەرۆک کۆمار بیری هێنایەوە: هەر چەند لە ناوخۆی وڵاتدا بۆ بەرهەم هێنان و هەناردە هەوڵ بدەین، بە واتای وەڵامدانەوەی توند و یەکلاکەرەوە بە پیلانگەلی دوژمنانی گەلی ئێران دەبێت و هاوکاریی خەڵکی لە گەڵ دەوڵەتدا بۆ پاوەجێی بازاڕ لە خۆیدا وەڵامێکی توند بۆ دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی دەبێت.

ڕۆحانی لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەوڵەت جگە لەو هەولانەی لە ناوخۆی وڵاتدا دەیدات، رێگەی یاسایی و نێودەوڵەتیشی گرتۆتە بەر، کە تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا لە دیوانی دادگەی لاهە یەک لەو هەوڵانەیە، چونکە گەمارۆکانی ئەمریکا بە پێچەوانەی بڕیارنامە و بەڵێنگەلی پێشووی ئەو وڵاتەیە و ئەوە مافی ئێرانە کە لە ناوەندە نێودەولەتییەکان سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار بکات.

ڕاشیگەیاند: لە رۆژانی ڕابردوو یەکەمین سەرکەوتنەکان لەو سکاڵایەدا مسۆگەر بوو و دیوانی لاهە بە ڕاشکاوی بە ئەمریکای ڕاگەیاند کە تا کاتی لێکدانەوەی سکاڵای ئێران، واشنتۆن بۆی نییە دەست بۆ کارێک ببات کە کاریگەریی لە سەر حوکمی شیمانەیی ئەو دیوانە هەبێت و ئەوە بە جۆرێک وەک بڕیارێکی دابین کارانە و کاتی وێنا دەکرێت کە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەرکراوە و ئەوە هۆشدارێکە بۆ ئەمریکا لە زمانی باڵاترین ناوەندی یاسایی جیهان.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هاوکاتی تۆمارکردنی سکاڵا لە دیوانی دادگەی لاهە وەک کاردانەوەی یاسایی بە ئەمریکا، ئێران لە بواری سیاسیشدا بەرهەڵستی ئەو ولاتە بۆتەوە، زیادی کرد: ئەمڕۆ زۆربەی وڵاتانی جیهانی هەوڵەکانی ئەمریکا بە هەڵە دەزانن و ئیدانەی دەکەن یان لانی کەم لەوبارەوە ئەسەفی خۆیان دەردەبڕن دەسکەوتی هەڵمەتی سیاسی و خۆڕاگریی ئێران هەمبەر بە هەنگاوەکانی ئەمریکایە و ئێمە دەبێ لە هەموو بوارێکدا بەرهەڵستی پیلانی دوژمنان بین.

News Code 20538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =