سێ جۆر دەرمانی نوێ لە ئێران ڕوونوێنی کرا

سێ جۆر دەرمانی نوێ بە کارامەیی ئانتی هیستامین و کەم کەردنەوەی شەکرە بە ئامادە بوونی وەزیری تەندروستی ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دەرمانی نئۆتادین بە ناوی ژنریک لوراتادین لە جۆری ئانتی هیستامین لە دەرمانسازی عوبەیدی ئێران دەستی بە بەرهەم هێنان کرد. ئەم دەرمانە بە هۆی سووک بوونیەوە کەمتر دەبێتەوە هۆی خەواڵوو بوونی نەخۆشەکان، هەروەها منداڵانی ٦ مانگ بەرەو ژووریش دەتوانن بیخۆن.

دەرمانی گلۆریپا کە بۆ کەم کردنەوەی شەکرەی خوێن کارامەیی هەیە یەکێکی دیکە لە دەرمانە نوێکانە کە لە ئێران بەرهەم دێت و دەرمانسازی عوبەیدی بەرهەمی دێنێت. ئەمە یەکەم جۆری دەرمانی شەکرەیە کە ئاستی مردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەماری کەم کردووەتەوە. هەروەها ئەم دەرمانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشی شەکرە کاریگەری کەمتری لە سەر گورچیلەکان هەبێت.

یەکێکی دیکە لە دەرمانەکان دەرمانی سینۆریپایە کە ئەمەش کەمکەرەوەی شەکرەی خوێنە. ئەم دەرمانە لە جۆری دەرمانی ئەمپا گلیفۆزین و متافوزینە کە دەرمانێکی بە هێز بۆ کەم کردنەوەی شەکرەی خوێن دێتە ئەژمار.

ئەم دەرمانە ژمارەی حەبەکانی نەخۆشی شەکرەی کەمتر کردووەتەوە و ئەنجامی باشتری هەبووە.

شایانی باسە ئێستە هەر سێجۆرە دەرمانەکە لە سەرتانسەری دەواخانەکانی ئێران دەست دەکەوێت.

News Code 20535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =