گفتوگۆی مێرکل و لاورۆف سەبارەت بە ئێران

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی سەفەر بۆ ئاڵمانیا و دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ئێران و سووریا گفتوگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تلەفیزیۆنی ئاڵمانیا، سێرگێی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەوی ڕابردوو لە میانەی سەردان لە ئاڵمانیا لەگەڵ ئەگێلا مێرکل، سەرۆکی ئاڵمانیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لاورۆف و مێرکل لەم دیدارە بێجگە لە پەیوەندی نێوان دوو وڵات، سەبارەت بە ڕێککەوتی ناڤۆکی ئێران و کشانەوەی ئەمریکا و دۆخی سووریا گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دۆخی ئۆکراین یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی دیداری نێوان مێرکل و لاورۆف بوو کە قسەی لە سەر کراوە.

شایانی باسە کە تاکوو ئێستە مێدیاکانی ئاڵمانیا وردەکاری زیاتر لەم دیدار و گفتوگۆیەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

News Code 20532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =