دەیان بەکرێگیراو لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی عێراق دەستگیر کراون

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستگیری نزیک بە ۱۰۰ کەس بە هۆی نائارامییەکانی شارەکانی باشووری عێراق هەواڵی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: لە میانەی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق نزیک بە ۱۰۰ کەس دزەیان کردبووە ناو خۆپیشاندەران کە دەستگیر بوون، ئەمانە لە لایەن چەند لایەنێکەوە پشتیوانی دەکران.

وتیشی: ئێمە هیچ بەرپرسێک کە کەمکاری بکات و بسەڵمێت گەندەڵ بووە، لێی خۆش نابین. دەوڵەت بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی بۆ بیستنی داواکارییەکانی خەڵکی عێراق.

عەبادی زیادی کرد: ئەرکی ئێمە بەرگری لە شارۆمەندانە و بەدیهێنانی ئازادی و ئەمنیەت لە کۆمەڵگایە. سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریش دەبێت بڵێم کە ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش لە کەرکووک و دیالێ و سەلاحەدین درێژەی هەیە.

News Code 20530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =