وردەکاری دیداری ئەم دواییەی ترامپ و پووتین ڕوون نییە

کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: نازانن دیداری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی کە بۆ پاییز پێش بینی کراوە، له‌ چ کاتیک و لە چ شوێنێک و سەبارەت بە چی دەبێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هوگان گایدلی، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: هێشتا سەبارەت بە دیداری داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕووسیا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

شایانی باسە کە سەرەتای مانگی جولای، سارا سەندێرز، وتەبێژەکەی دیکەی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ترامپ لە جان بۆڵتۆن داوای کردووە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە پووتین بۆ دیداری واشنتۆن بانگهێشت بکات. هەروەها کاتی دیدارەکەش پاییز دەبێت.

بەم حاڵەشەوە، گایدلی وتی: نازانن دیداری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی کە بۆ پاییز پێش بینی کراوە،  چ کاتیک و لە چ شوێنێک و سەبارەت بە چی دەبێت.

هەڵبەت یوری ئۆشاکۆف، ڕاوێژکاری کرەملین دوێنێ ڕیاگه‌یاند: پووتین و هاوتا ئەمریکاییەکەی ڕەنگە لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی جی ۲۰ لە ئاڕژانتین یان کۆبوونەوەیەکی نێو نەتەوەیی دیکە پێکەوە دیدار بکەن.

News Code 20520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =