۱٨۰ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە کوردستان دۆزرایەوە

سەرۆکی پۆلیسی دژ بە مادەی هۆشبەری کوردستان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ۱٨۰ کیلۆ تریاک لە ۴ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ لە کورستان دەستی بە سەردا گیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مهر، عەباس نەزەری لە دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دژ بە مادەی هۆشبەری کوردستان وتی: لە ٤ مانگی ڕابردوودا لە زۆربەی ئەو ڕێگانەی بەرەو کوردستان دێن ٦٨٤ جار پشکنینیان تێدا کراوە و زیاتر لە ٨۰ کیلۆ تریاک لەم ماوەدا دەستی بە سەردا گیراوە.

ئەو زیادی کرد: لە چوار مانگی ڕابردوودا ٤ گرووپی مادەی هۆشبەریش تێکشکاون. ٤٥ قاچاخچی سه‌ره‌کی دەستگیر بوونه‌ کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٥ لە سەد زیادیان کردووە.

نەزەری وتی: لەم چوار مانگە ٥۱٤ کەس لەو کەسانەی مادەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە دەستگیر بوونه‌ کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٤۰ لە سەد زیادیان کردووە.

سەرۆکی پۆلیسی دژ بە مادەی هۆشبەری کوردستان ئاماژەی دا کە زیاتر لە ٦۱۱ کەسیش دەستگیر بوون کە مادەی هۆشبەریان پێ بووە و بۆ خواردنی خۆیان بووە.

ئەو درێژەی دا: سەرجەم لەم ماوەیەدا یەک هەزار و ۱٦۹ کەس بە هۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر بوون کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ۱۱ لە سەد زیادی کردووە.

نەزەری هەوەها ئاماژەی دا: سەرجەم لە چوار مانگی ڕابردوو ۱٨۰ کیلۆ لە جۆرەکانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای کوردستان دەستی بە سەردا گیراوە کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ۱۰۰ لە سەد زیادی کردووە.

News Code 20515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =