ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سووریا یاسایی نییە

وازارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سووریا یاسایی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ ئۆپراسیۆنی زیاتری ئەمریکا لە سووریا بوونی نییە.

ئیگۆر کناشنکۆف وەتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەمبارەوە وتی: تەنیا یەک ئەگەر بۆ مانەوەی واشنتۆن لە سووریا ماوە کە ئەویش دەست پێ کردنی ڕێککەوتن لەگەڵ مسکۆ و دەمیشق بۆ گەڕانەوەی ئەوارە سوورییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا زیادی کرد: زۆر ئەستەمە کە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی ئێستەی سووریا ئاگادار نەبن.

ئەو ئاماژەی دا: ژنراڵ جوزف ڤوتل نەک هەر پێگەی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکای خراپ کردووە، بەڵکو نایاسایی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان و تەنانەت یاسای ئەمریکا پێشێل کردووە.

شایانی باسە ژنراڵ جوزف ڤوتێل فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان وتبووی کە ئەم شتە مومکین نییە چون مسجۆ لە بەشار ئەسەد پشتگیری دەکات و خەڵک ناگەڕێنەوە!

News Code 20513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =