ترامپ جێی متمانە نییە/ ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران درۆیه‌

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوی واشنتۆن سەبارەت بە پێشگری لە هەناردەی نەوتی ئێران دەیڵێت، جۆرێک درۆ و خۆهەڵکێشانە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تایبەتی لە گەڵ کەناڵی "العالم" سەبارەت بە هەڕەشەگەلی ئەمریکا لە دژی ئێران، نوێترین هەواڵەکان لەبارەی بەرجام و پەکێجی ئەورووپا، ئامانجی سەرۆک کۆمار لە هۆشداری دان بە ئەمریکا و گەمارۆگەلی سەر ئێران ڕوون کردنەوەی ئاراستە کرد.

لە خوارەوە دەقی وتووێژی قاسمی لە گەڵ کەناڵی "العالم" دەخوێننەوە:

* ئامانجی ئەمریکا لە هەڕەشەی ئەم دواییەی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران چیە؟

ـ دەوڵەتی ئەمریکا و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کاتی چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) وگرتنەبەری ئەو بەو هەڵە ستراتژیکەیە پێیان وابوو کە بەو کارەیان دەتوانن کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار لە گرتنەبەری هەڵوێستیکی ئیحساسی بۆ چوونەدەر لە بەرجام دەکەن و بە دوای ئەوەدا ئەمریکا دەتوانێ بە ئەرخەیانییەوە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش پێوشوێنی داپەڕەکانی دژی ئێران بێت، بەڵام هەمووی ئەو هەنگاوانە بەرەوڕووی شکست بۆوە.

بە کردەوە لە دوای دەرچوونی یەک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام، ئێران بە پێی ژیری و هوشیاریی زۆر و بە ئاوردانەوە لە بەرژەوەندییەکانی وڵات لە بەرجام نەچووە دەرێ و ئەندامانی دیکەی بەرجام واتە وڵاتانی چوار کۆ یەک و کۆمەڵگای نێودەولەتیی ناچار لە پاراستنی بەرجام کرد.

هەلومەرجی نوێ کە لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک وڵاتێکی تەریک کەوتوو بەرەوڕووی بۆتەوە، بۆتە هۆی تووڕەیی لە ڕادەبەدەری دەوڵەت و دەسەڵاتی ئەمریکا و من هۆکاری ئەو تووڕەییە لە دەوڵەتی ئەمریکادا بۆ هەڵوێستی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە پرسی ئێران و بەرجام دەگەڕێنمەوە.

جگە لەوە بەشێک لەو هەڕەشەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەهرە وەرنەگرتنی دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕاوێژکارانی دروست و لەمناوە دوژمنان و هێزە دهە ئێرانییەکان سەرقاڵی ڕاوێژدان بە هەندێک لە بەرپرسانی شەڕخواز لە ناو کۆشکی سپیدان و بە بێ ناسینی ئێرانییەکان هەڵوێستگەلێک دەگرنەبەر کە هیچ بایەخێکی نییە و نابێ بە هەند وەرگیرێت و ئەوەش لە خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ نەناسینی و نائاگایی و تێنەگەیشتنیان لە فەرهەنگی ئێرانی، چونکە ئێرانییەکان بەردەوام لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا خۆراگر بوونە و هەڕەشەیان بە هەڕەشە وەلام داوەتەوە و هیچکات ناچنە ژێر باری زەخت و هێژمۆنیای دەسەڵاتی بیانی. لەو جۆرە کاتانەدا بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی دوژمنیان لە نێو خۆیدا بەزاندووە، هەر بۆیە دەولەتی ئەمریکا دەبێ باش بزانێت کە چۆن لە گەڵ گەلی ئێران بدوێت، چونکە خەڵکی ئێران لە بەرامبەر زمانی ڕێزگرانە، بە ڕێزەوە دەدوێن.

* ترامپ لە تویتێکدا ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت کە "چیتر هیچکات هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەکە، ئێوە تاوانی [ئەو هەڕەشەیە] دەدەنەوە، بە جۆرێک کە لە درێژەی مێژوودا کەم کەس تاوانی ئاوای بینیبێت". ئێوە ئەم وتانە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ـ هەندێک لە سیاسەتوانان بە هۆی نائاگاییان لە قووڵایی پرسە سیاسی  دیپلۆماسییەکان زمانێک بە کار دەهێنن کە ماناکەی نازانن و ئەو جۆرە قسە کردنانە لە جیهانی ئەمڕۆدا زێدەوێژی و بێ بایەخە و پێشنیاری من بە ترامپ ئەوەیە کە لە تووڕەیی خۆی کەم کاتەوە و بزانێ کە لە گەڵ چ گەلێک و وڵاتێکی فەرهەنگی و بە چ پێشینەیەک بەرەوڕووە و بزانێ خەڵکی ناچنە ژێر گوشارەوە و هەنگاوی نەرێنی بە هەنگاوی نەرێنی و هەنگاوی ئیجابی بە هەنگاوی ئیجابی وەڵام دەدەنەوە.

* پەمپێئۆش هەڕەشەی لە ئێران کردووە؛ئایا لەوبارەوە لە گەڵ هەڕەشەکانی ترامپ ئاهاهەنگ بووە؟ ئێوە چۆنی لێک دەدەنەوە؟

ـ ئەوی لێرەدا جێی سەرنجە کە سیاسەتی دژبەراانەی ئەمریکا لە دژی ئێران کەم نەبۆتەو و ئەو قین و دژایەتییە بووە و تەشەنەی سەندووە.

ئەمریکا لای وایە کە گوشارێکی هەمە لایەنەدا دەتوانێ کۆماری ئیسلامی ئێران بخاتە ژێر گوشاری ئابووری و لە ئەنجامدا لە پەنای ئەو گوشار و گەماڕۆ و هەڕەشەگەلە کەلێن و دووبەرەکی دەخاتەوە نێوان ورە و ئیرادەی گەلی ئێران بۆ ئەوەی بتوانێ لە پەنای دووبەرەکییەکان بە ئامانجگەلی شەڕئەنگێزانەی خۆی بکات. هەڵبەت دەبێ ئەوە بزانێت کە لە ڕابردووشدا گەلی ئێران بە بەرخۆدانی خۆیان توانیویانە وڵاتەکەیان بپارێزن.

ئەمریکا لە ئێستادا ڕووی ناوە لە هەوڵێکی دزێوانە و شکست خواردوو، چونکە ئێرانی ئەوڕۆ جیاوازە لە ئێرانی ڕابردوو و لە بە تواناترین سەردەمی خۆی چ لە باری سەربازی و چ لە باری زانستی و ئابووری دایە.

بە گشتی ئاژاوە و دووبەرەکیگەلێک کە مومکینە بە هۆی ئەو گوشارانە بێنە ئاراوە، بێ شک بە هوشاری، خۆڕاگریی خەڵکی و دەوڵەت تێک دەشکێت و تێدەپەڕێت و ئێمە ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە لەو گوشارانە تێپەڕین.

* ئامانجی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی دەروونی لە دژی ئێران و پاڵپشتی لە نائارامی و خۆپیشاندانەکانی ناوخۆیی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ بەو پێشەکییەی کە لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا وتم، سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران شکستی هێناوە، لەو ڕووەوە پەیجۆری هەڵوێستێکی نوێیە کە زیاتر شەڕێکی دەروونیی هەمە لایەنە لە دژی ئێرانە و لە رێگەی میدیاگەل و هەندێک لە هاوپەیمانانی و لە سەرووی هەموویانەوە ڕژیمی زایۆنی و یەک دوو وڵاتی ناوچە هەوڵ دەدات کە ورەی خەڵکی لاواز بکات و بە هەندێک هەڕەشە لە بواری ئابووریدا ئاژاوە بنێتەوە بۆ ئەوەی تەشەنە بدات بە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان. لە ئاکامدا بە ئاوەها بیرۆکەیەک دەستی داوەتە هەندێک داپەڕ کە بە دڵنیاییەوە هەوڵەکانیان شکستی هێناوە و لە داهاتووشدا شکست دەهێنێت.

* ئێران بە چ شێوەیەک بەرەوڕووی گەمارۆکانی ئەمریکا دەبێتەوە؟

ـ ئێران و گەلی ئێران سەردەمگەلێکی زۆر دژوارتریان تێپەڕاندووە و لە گەڵ ئەو جۆرە کارشکێنیانە، شەڕی دەروونی و ئاژاوەنانەوەنانە ڕاهاتووە. ئێمە چ لە سەردەمی شۆڕش و چ لە درێژەی مێژوو و ساڵانی بەر لە شۆڕش و لە قۆناغگەلی جۆراوجۆردا لە بەرامبەر هێرشی بیانییەکاندا توانیومانە خۆڕاگری و یەکگرتوویمان بپارێزین و خەڵکی ئێران هەر لە بنەڕيتەوە لە بەرامبەر گوشار و هێرشی دەرەکی یەکگرتوویی و دەسەڵاتی تۆکمەتر بووە و بەرگری لە خۆی کردووە، چونکە گەلی ئێران بەهایەکی زۆر دەدن بە تەواوەتی سەرزەوینیان.

* ئامانجی سەرۆک کۆمار لە هۆشداردان بە ئەمریکا چ بوو؟

ـ من نابێ لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئێران شرۆڤە بکەم و لێدوانەکانی بەڕیزیان لێک دەمەوە. لام وایە بەڕێزیان بە ڕوونیی تەواو و قسەیان کرد و وەڵامێکی تۆکمە، ڕوون و یەکلاکەرەوەیان بە هەڕەشەکانی ئەمریکا دایەوە؛ وەڵامێک بە زێدەوێژییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆی ئابووری و پێشگری لە هەناردەی نەوتی ئێران و زۆر شتی دیکە کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە ڕوو. سەرۆک کۆمار ویستیان هێما پێویستەکانن وەبیری ئەو سیاسەتوانانە بێننەوە کە لە بیریان چۆتەوە لە گەڵ کێدا دەدوێن.

بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە هەمبەر بە هەڕەشەگەل و هەر جۆرە هەنگاوێک لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەوەستێت و دەستەوەستان نابێت. بێ شک ئێران بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ئامادەیە بەرەنگاری هەر جۆرە هەڕەشەیەک بێتەوە. ئێران وڵاتێکە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچە و تەنانەت دابین کردنی ئاسایشی تەنگەی هورموز و ئاوڕێی کەنداوی فارس بووە. ئێمە پێشەنگی هەر جۆرە هەنگاوێکی شەڕئاژۆیانە نابین، بەڵام لە بەرامبەر هەر جۆرە هەنگاو و هەڵمەتێک لە دژی خۆمان بە پێی یاساگەلی جیهانی، بەرگری لە خۆمان دەکەین.

* چ کاتێک ئێران هەمبەر بە هەڕەشەکان هەوڵ دەدات؟

ـبنەمای سیاسەتی دەرەکی و ڕووانینی ئێران بۆ ناوچە و جیهان هەوڵدان لە پێناو ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهانە، بە چەشنێک کە لە شەڕی تیرۆریزم، هەوڵ بۆ ئاسایش و کۆنتڕۆڵی نائەمنیدا بەردەوام پێشەنگ بووین و لام وایە کە بەشێکی بەرچاوی خەڵکی جیهان ئاگاداریئەو پرسەن و پشتڕاستی دەکەنەوە.

سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکاش ئەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشگری لە هەناردەی نەوتی ئێران پاگەندەی بۆ دەکات، جۆرێک خۆهەڵکێشانە و شرۆڤەکانی پێشووش نیشان دەدەن کە ئەمریکا تەنانەت بە پاڵپشتیی بڕیارنامەگەلی ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە کاری ئاوا بکات، ئەمڕۆش پاگەندەی ئەوە دەکەن کە دەیانەوێ هەناردەی نەوتی ئێرانتا ئاستی سیفر دابەزێننە خوارێ، قسەی ئێمە ئەوەیە کە بێدەنگ نابین و دەستەوەستان ناوەستین کە ئەوان نادادپەروەردانە و بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بە داسەپاندنی یاساگەلی ناوخۆیی ئەمریکا بە سەر وڵاتانی دیکە بیانەوێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی کە یەک لەوان هەناردەی نەوت و شمەکی دیکەیە، بێ بەش بکەن. کەواتە ئەگەر ئەمریکا بیەوێ لەو رێگەدا هەوڵی جیدی بدات، بە دڵنیاییەوە بەرهەڵستی دەبین و بەرەوڕووی وەڵامی توندی ئێمە دەبێتەوە.

* ئایا ئێران لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی ئابووریی ئەمریکا ئامادەیی پێویستی هەیە؟

ـ نکۆڵی لەوە ناکەم کە گەمارۆگەلی ئابووری دەتوانن کاریگەریی نەرێنی و نەخوازراویان لە هەندێک بواری ئابووریی ئێەدا هەبێت، بەڵام بە ئاوردانەوەلە دەفرایەتی و پۆتانسیەلەکانی ناوخۆیی وڵات کە لە ڕابردوودا ئەزموونمان کردووە و لام وایە کە ئەمڕۆ زۆر بە تواناتر لە سەردەمی شەڕی داسەپاوە و تەنانەت سەردەمی گەمارۆکانی ڕابردووین و بە سەرنجدانە هەستی خەڵکی لە بەرامبەر هەوڵی وڵاتێکی بیانی بۆ داسەپاندنی هێژمۆنیی خۆی بە سەریاندا و هەروەها بە پێی خۆڕاگری خەڵکی و ژیری و هوشیاری و دەفرایەتییەکانی ناوخۆی وڵات، لە سەر ئەو بڕوایەم ئەم قۆناغەش بە باشی تێدەپەڕێنین. ئەگەرچی لە هەندێک کەرت و بەشدا کەمایەسیگەلێک و هەندێک کێشەمان هەیە، بەڵام ئەو ئاستەنگانە بە چەشنێک نین کە ئێمە لە ڕەوتی سەربەخۆیی و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیمان دوو خاتەوە.

* دۆخی ئێران هەمبەر بە پەیوەندیی ئەورووپا پاش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام چۆن دەبینن؟

ـ لە یەکەم رۆژەکانی پاش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و پاش سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پەکەن، مسکۆ و برۆکسێل و ئەو دیدارانەی کە لە گەڵ وەزیرانی ۱+۴ ئەنجام دراوە و تەنانەت دوای دانوستانەکان لە گەڵ هەندێک وڵاتانی دیکە چ لە لایەن وەزیری دەرەوە و چ ڕاسپێردراوە تایبەتییەکانی سەرۆک کۆمار بە ئەنجام گەیشتووە، دانوستانەکانی ئێمە لە گەڵ تەواو وڵاتان و بە تایبەت یەکێتی ئەورووپا درێژەی هەیە. ئێمە پەکێجی پێشنیاریی سەرەتایی ئەوانمان وەرگرتووي و لە بواری سیاسیدا تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیاین کە یەکێتی ئەورووپا خاوەن ئیرادەیەکی سیاسیی تا ڕادەیەک گونجاو بۆ درێژەدان بە بەرجام و درێژەی مانەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنە و هەوڵ بۆ پاراستنی بەرجامە و لام وایە کە تا ڕادەیەکی زۆر ئەو پرسە لە هەلومەرجی ئێستادا تەیار کراوە. ئەوەی جێی باسە و پاش وەرگرتنی پەکێجی پێشنیاریی یەکێتی ئەورووپا هەست پێ دەکرێت، ئەوەیە کە ئەو پەکێجە داخوازییەکانی ئێمە دەستەبەر ناکات، هەر بۆیە داخوازییەکانی خۆمان خستۆتە ڕوو و لە دوا دانیشتنی نێوان وەزیرانی ۱+۴یشدا ئەو پرسانە بە ڕاشکاوی لە لایەن دوکتۆر زەریف-ەوە ڕاگەیێندرا. هەر بۆیە دانوستانەکان درێژەی هەیە و ئێمە چاوەروانین کە لە رۆژانی داهاتوودا بتوانین پێشنیاری کۆتایی یەکێتی ئەورووپا وەرگرین.

* ئایا ئێران و ئەمریکا لە ناوچەدا بەرەو شەڕ و پێکدادان دەچن؟

ـ بە ئاوردانەوە لە سیاسەتی دەرەکی ئەوە پێشبینییەکی دروست نییە و من پێشبینیی وا ناکەم، هەڵبەت بە سەرنجدانە جۆری پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ وڵاتانی دیکە، ئەمەریکا هەوڵ دەدات بەو شێوە قسە کردنە دۆخێکی ساختەیی نەگونجاو نمایش بدات، هەتا تێچووی دیتران بۆ پەیوەندی لە گەڵ ئێران زیاتر بکات. بەڵام دەوڵەتان بە زەندەی پێویست هوشیارن و لەو یارییە تێگەیشتوون و ناچنە ژێر کاریگەریی شەڕی دەروونی ئەمریکا.

News Code 20508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =