کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕووسیا دۆزینه‌وه‌ی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕووسی ڕایگەیاند، لە پلاندان بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست بە گەڕان و دەرهێنانی نەوت بکەن لە هەرێمی کوردستان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،  ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری نوێنەری کۆمپانیاکەوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، شاندێکی رۆزنەفت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە لەسەر دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ واژۆیان کردووە.

هەروەها پێشبینی ئەوەیکردووە، پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ پڕۆژە نەوتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، رۆزنەفت لە پێنج ناوچەی هەرێمی کوردستان بە دوای نەوتدا دەگەڕێت، ئەگەر لە دۆزینەوەی نەوت سەرکەوتوو بێت، ئەوا لە ٢٠٢١ دەستبەدەرهێنانی دەکات.

ڕۆزنەفت بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لەو پێنج ناوچەیە دەخاتە وەبەرهێنانەوە.

هەر بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، بەشی ڕۆزنەتی ڕووسی بەپێی دابەشکردنی بەرهەم دەگاتە نزیکەی ٨٠.

News Code 20507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =