مامۆستایەکی ئایینی لە هەولێر دەستگیر کرا

مەلا ئیسماعیل سوسەیی مامۆستای ئاینی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە "بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە" دەستگیرکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: ئەو مامۆستا ئاینییە سێ هەفتە لەمەوپێش بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکراوە.

وتیشی: "چەند جۆرە چەک و تەقەمەنییەک لە ماڵەکەیدا بووە کاتێک دەستگیر کراوە."

دوێنێ سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر بینایی پارێزگای هەولێر و بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵیان کرد و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.

News Code 20505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =