هەر پیلانێک دژی گەلی ئێران تێکدەشکێنین

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراێک، وتی:هەر پیلانێک دژی گەلی ئێران تێکدەشکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وڵاتەکەمان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵوێست و گوتاری شۆڕشی و بەهێزی سەرۆک کۆمار لە دیداری باڵوێزان و کارگێڕان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە دەربڕی.

ناوبراو لەو ڕاگەیێندراوەدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی شەڕخوازانەی بەرەی ئەمریکی، ڕایگەیاند: خەیاڵی خاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمبەر توانستی سەرسوورهێنەر و هێزە چەکدارەکانی ئێران، رێ بە هیچکۆ نابات و هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەرچەشنە هەڕەشە و لە هەر ئاستێکدا لە دژ گەلی ئێران بە شێوازێکی پتەو و پەژیوانکەرەوە وەڵام دەداتەوە.

سەرلەشکر باقری لەو بەیاننامەدا بە ئاماژە بە وەهمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ دووبەرەکی نانەوە و بشێوی خستنە لە نێو ڕیزەکانی گەلی ئێران لەڕێگەی گوشارنانی ئابووری، جەختی کرد: گەلی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا و رژیمی ساختەی زایۆنیستی و بە کرێ‌گیراوانیان ترسی نییە و بە پاراستنی یەکڕیزی و یەکگرتووییان، هەموو پیلان و دهۆکانی دوژمنانیان بێ ئاکام کردووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پێداگری لەوەی کە گەلی ئێران، دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر دەم ئاڵاهەڵگری ئاشتی و سەقام و هێمنی لە ناوچە بووە و وەک دەسەڵاتی زاڵ لە کەنداوی فارس و تەنگەی هورموز، هەردەم دەستەبەرکەری ئاسایشی پاپۆرەوانی لەو ئاوڕێ گرینگە و ئابووریی جیهانییە و و دەسەڵاتی گرتنەبەری هەموو جۆرە ڕێوشوێنێکمان هەیە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە لێکدانەوەیەکی منداڵانە، پووچ و هەڵە پێی وایە کە بە بێ هیچ تێچوویەک دەتوانێ گوشار بخاتە سەر ئێڕان و گەمارۆی ئابووری و نەوتی نوێی و پیلانی شاراوە داڕێژێت، لە کاتێکدا کە لە ئەگەری جێبەجێ کرانی ئەو هەڕەشانە، بە کردەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی و بە کرێ‌گیراوانی لە جێ جێی جیهان خستۆتە مەترسیی کرانە ئامانج لە لایەن دەسەڵاتی یارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

News Code 20500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =