دوژمنانی ئیسلام لە دوای ڕوخاندنی نیزامی ئێرانن

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کوردستان وتی: دوژمنان بە تیرۆری کەسایەتییەکانی ئێران، شەڕی عێراق و شەڕی ئابووری لە دوای ڕووخانی حکومەتن، بەڵام خەڵک بەهێز ڕاوەستاوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتۆڵا سەید محەمەد شاهرودی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی شاری مەریوان وتی: هیچ مەرگێگ باڵاتر لە شەهید بوون نییە، خوای گەورە بیەوێت هەر کەس بە باڵاترین پلەی مردن بگەیەنێت، شەهیدی دەکات. باڵاترین شت ساڵحان لە خوا بیانەوێت شەهید بوونە.

ئەو زیادی کرد: هیچ کەس لە مەرگ دەرباز بوونی نییە و خۆش بەحاڵی ئەوانەی بە دەستی پەست ترین و ناشرین ترین مرۆڤەکان دەمرن. باڵاترین ئارەزووی هەر موسوڵمانێک شەهید بوونە.

ئەیەتۆڵا شاهرودی وتی: شیعە و سونی لە تەنیت یەکتر وەستاون و شەهید دەبن بەڵام شەرەف و سەربەرزی خۆیان نافرۆشن. گرووپی وەک دیموکڕات لیبریاڵن و هەر خواشیان قبوڵ نییە و پژاک لەمانەش خراپ ترە.

ئەو جەختی کرد: ئەگەر منداڵانی ئێوە لە نیشتمان بەرگری دەکەن، ئەم گرووپانە ماڵی خوا وێران دەکەن و ناوی خوا لە ڕووی زەوی پاک دەکەنەوە.

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کوردستان ئاماژەی دا: ئەم شۆڕشی ئیسلامییە دینی خوی زیندوو کردەوە و توی بە موسوڵمانان دا لە بەرانبەر کافرەکان بوەستن.

ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد: دوژمنان بە تیرۆری کەسایەتییەکانی ئێران، شەڕی عێراق و شەڕی ئابووری لە دوای ڕووخانی حکومەتن، بەڵام خەڵک بەهێز ڕاوەستاوە. بەڵام ئێران ٤۰ ساڵە بەهێز ڕاوەستاوە. ساڵی ٥۷ ئەمریکامان لە ئێران دەرکرد و ساڵەکانی ۹۰یش ئەمریکا لە ناوچەکە دەر دەکەین.

News Code 20489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =