ترامپ جان بۆڵتۆن ڕەوانەی ئێران دەکات!

جێگری پێشووی وەزیری ئەمریکا بە تانە و توانج سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران قسەی کرد. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەندی شێرمەن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوڵەتی باراک ئۆباما دوێنێ لە تویتر سەبارەت بە هەڕشەکانی ترامپ بۆ سەر ئێران نووسی: ئەگەر ڕابردوو ڕۆشنکەرەوەی داهاتوو بێت، ترامپ جان بۆڵتەن بۆ تاران دەنێرێت تاکوو بەستێن بۆ دیدار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی خۆش بکات.

وتیشی: بەرجام پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکرد و ئەمنیەتی ئەمریکای دابین دەکرد. ترامپ بە تویت کردن بە ڕێککەوتنێکی باشتر ناگات.

شێرمەن تانەی لە ترامپ دا کە جان بۆڵتۆن بۆ ڕەوانەی ئێران بۆ دانوستان دەکات و ئەمەش بەم هۆیەوە کە ئەمریکا و کۆریای باکوور بەر لە دیداری ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن زیاترین هەڕەشەیان لە یەکتر کرد بوو.

دۆاڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە تویتری خۆی سەبارەت بە قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

ڕوحانی پێشتر لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بەر گرتن بە فرۆشی نەوتی ئێران وتبووی: یاری بە کلکی شێر  مەکە.

ترامپ وڵامی دایەوە: هەرگیز و هیچ کات جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا مەکە.

ئەو درێژەی دا کە ئەنجامی ئەم کارە بۆ ئێران زۆر خراپ دەبێت، بە جۆرێک کەمتر کەسێک لە مێژوودا بە خۆیەوە دی بێت، ئێمە چی دیکە ئەو وڵاتە نین لە بەرانبەر سووکایەتی و دەمارگرژی بێ دەنگ بین.

زۆر کەس ئەم تویتە بە بێ بنەما وەسف دەکەن و گاڵتەیان پێی دت، بەڵام هاوکات بڕێک کەسیش ئەم تویتە بە هەڕشەی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە ئێران وەسف دەکەن.

News Code 20487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =