کورته‌ فیلمێکی کوردی بووە باشترین فیلمی ئێران

کورتە فیلمی ئەسب لە دەرهێنانی ڕەسوڵ ئەحمەدی بووە باشترین فلیمی پێنجەمین فستیڤاڵی فیلم و وێنەی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکای حەوزەی هونەری کوردستان، لە کۆتایی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی فیلم و وێنەی سەرتانسەری ئێران، کورتە فیلمی ئەسب لە بەرهەم هێنانی حەوزەی هونەری کوردستان خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەکەی بە دەست هێنا.

ئەم کورتە فیلم لە ده‌رهێنانی "ڕەسوڵ ئەحمەدی "یه‌ و باسی منداڵێک دەکات کە لە ۳ خولەکدا هەوڵ دەدات ئەسپەکەی خۆی ڕزگار بکات.

ئەم هونەرمەندانە لەدروست کردنی ئەم فیلمە بەشدار بوون: سالم سەڵەواتی، سامان حسین پوور، عەدنان زەندی، زانیار عەزیزی، ئاکۆ زەند کەریمی، زانیار تەهماسبی، ئەشکان ساعدپەنا، جەلال نەسیری هانیس،فەرهام گه‌وێڵی، ئەیوب شێخ ئەحمەدی، سامان پاسیان، تالب زاهری، مستەفا حەبیبی و شۆڕش وەکیلی.

News Code 20479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =