دیداری لاورۆف و نتانیاهۆ سەبارەت بە ئێران

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە ئامادە بوونی ئێران لە سووریا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاسۆشیەتێد پرێس، سێرگئی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە ناوەڕۆکی ئێران و شاری قودس دیداری کرد.

نتانیاهۆ لەم دیدارەدا وتی: سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە یەکەمایەتی سووریا گفتوگۆمان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نتانیاهۆ پێشتریش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند بوو کە ڤلادمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا داوای دیداری نێوان بەرپرسانی باڵای سەربازی بەتایبەت والری گراسیمۆف، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەکانی ڕووسیا سەبارەت بە سووریای کرد بوو.

نتانیاهۆ لەمبارەوە وتی: تلاڤیڤ جەخت لە پێبەند بوون بە ڕێککەوتنەکانی نێوان تلاڤیڤ و دیمه‌شق، بە تایبەت ڕێککەوتنی ۱۹۷٤ی زاینی ده‌کات.

ئەو سەبارەت بە ئێرانیش زیادی کرد: ئێسڕائیل بەردەوام دەبێت لە به‌ره‌نگاریی هەرجۆرە هەنگاوێکی ئێران و هاوپەیمانەکانی بۆ جێگیر بوون لە بنکە سەربازییەکانی سووریا.

News Code 20477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =