نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد ئێران و ئەمریکا واز له‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ بێنن

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ئەمریکا کرد شەڕە قسە ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نوێنەری سوئد لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئێستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد  ئێران و ئەمریکا کۆتایی به‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ی نێوانیان بێنن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆلف ئێسگۆک داوای لە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد تاکوو تۆمەت دان و هەڕەشە کردن لە یەکتر ڕابگرن.

ئێسگۆک لە کۆنفڕانسێکی مێدیاییدا وتی: پەرە سەندنی ناکۆکی نێوان هەر دوو لا لە دۆخی ئێستەی ناوچەکە مایەی نیگەرانییە. لە ئێستادا ناوچەکە پێویستی بە کەم بوونەوەی ناکۆکی هەیە.

ئەو زیادی کرد کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەمەی ئەنجومەنی ئاسایش لێکدەدرێتەوە.

دۆاڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە تویتری خۆی سەبارەت بە قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

ڕوحانی پێشتر لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بەر گرتن بە فرۆشی نەوتی ئێران وتبووی: یاری بە کلکی شێر  مەکە.

ترامپ وڵامی دایەوە: هەرگیز و هیچ کات جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا مەکە.

News Code 20474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =