نتانیاهۆ هەڵوێستی دژە ئێرانی ترامپ و پەمپئۆی بەرز نرخاند

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وێڕای سەرسەختانە وەسف کردنی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران، ئەو هەڵوێستانەی بەرز نرخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەڵوێستە دژی ئێرانییەکانی بەرپرسانی ئەمریکیی بەرز نرخاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نتانیاهۆ هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپ و مایک پەمپئۆی دژی ئێران سەرسەختانە وەسف کرد.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەوە وتی: هەڵوێستەکانی ئەم دواییانەی ترامپ و پەمپئۆ لە بەرانبەر تەجاوزگەرییەکانی ئێران، جێگای دەسخۆشییە.

ئەو بەرپرسەی ڕژێمی زایۆنییە ڕایگەیاند کە ئێران دوژمنی سەرەکی ئەو ڕژێمەیە.

شیاوی باسە، ترامپ و پەمپئۆ لەم دواییانەدا لێدوانی زۆر توندیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوەتە ئاراوە.

News Code 20467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =