واشنتۆن هەوڵی ئاژاوەنانەوە لە ئێران دەدات

هاوکات لە گەڵ شەڕی داسەپاندنی گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێران، واشنتۆن شەڕی دەروونیی لە دژی ئەو وڵاتە وەڕێ خستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن دەوڵەتی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەڕێکی بە تەرکیز لە سەر پاگەندە و پەلار خستنی زمانی و ئینتەرنێتیی بە ئامانجی ئاژاوە نانەوە و گوشارخستنە سەر ئێران دەست پێکردووە.

 دەیان کەس لە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا دەڵێن کە ئەو شەڕە بە پاڵپشتیی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیی کۆشکی سپی ئەنجام دەدرێت و لە گەڵ ستراتژیی سەپاندنی گوشاری ئابووریی ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی تاران لە هاوئاهەنگی دایە.

ئەو شەڕە لە بەرواری ٨ی مانگی مەی کە ترامپ یەک لایەنە لە بەرجام چووە دەرێ، زیاتر پەرەی سەندووە و بە وتەی سەرچاوەگەلی ئاگادار، واشنتۆن لە گرتنەبەری ستراتژیی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران، وێنەیەکی تاریک لە بەرپرسانی ئێرانی نیشان دەدات و خۆ نابوێرێت لە زێدەبێژیی لە ڕادەبەدەر سەبارەت بە تانەدان لە بەرپرسانە.

شایانی باسە کە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆیان بواردووە لە لێدوان سەبارەت بەو شەڕە بانگەشەییە و ڕۆڵی پەمپێئۆ لەوبارەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هەمیش سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە لێدوانەکانیاندا بە ئاشکرا پاڵپشتیی خۆیان بۆ بشێوییەکانی ناوخۆیی ئێران دەربڕیوە.

News Code 20445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =