عێراق هیشتا بۆ کڕینی ئێس ٤٠٠ بڕیاری نەداوە

باڵوێزی عێراق لە ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا بۆ کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ بڕیاری نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، حەیدەر مەنسوور هادی باڵوێزی عێراق لە ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەغدا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بۆ کڕینی سیستەمگەلی مووشەکی ئێس ٤٠٠ نەداوە.

هادی وتی: ئێمە وتمان لە ئەگەری پێویستدا دەتوانین سیستەمگەلی ئێس ٤٠٠ بکڕین، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و هیچ دانوستانێکی فەرمی لە گەڵ لایەنی ڕووسی ئەنجام نەدراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: وەفدێکی ڕووسی پێکهاتوو لە وەزیرانی بەرگری، پیشەسازی و بازرگانی ڕووسیا حەوتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکەن.

بە وتەی ئەو دیپلۆماتە عێراقییە دانوستانەکانی وەفدی ڕووسی سەبارەت بە پرسەکانی هاوکاریی تەکنیکی، سەربازی و وزە دەبێت.

شایانی باسە کە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەفەری خۆی بۆ مسکۆ لە فێورییەی ٢٠١٨دا وتبووی کە وڵاتەکەی بە دوای کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ەوەیە.

News Code 20443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =