خوێنی شەهیدان پێشێل ناکرێت/ تیرۆریستان دەبێ سزا بدرێن

تاقمێک لە خەڵکی سنە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تورمی شەهید قانع کەرەم وەیسە یەکێک لە ١١ شەهیدی ڕووداوی تیرۆریستیی مەریوان ڕایانگەیاند کە ناهێڵێن خوێنی شەهیدان پێشێل بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لە بەیانی رۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ پێکدادنێکی چەکدارانە لە سنوورگەلی شاری مەریوان لە نێوان گرووپگەلی تیرۆریستی و دژە شۆڕش لە گەڵ هێزی سەربازیی وڵاتەکەمان، ١١ شەهید و ٨ برینداری لێ کەوتەوە.

تەرمی پاکژی ٧ کەس لەو شەهیدانە رۆژی ڕابردوو بە هاوڕێی خێڵێکی زۆری خەڵکی شاری مەریوان بەڕی کرا و لە مەزارگەی شەهیدانی ئەو شارە ئەسپاردە کران.

ئەمڕۆش هاوکات تەرمی پیرۆزی سێ شەهیدی ئەو ڕووداوە لە شاری قوروە و شهیدێکیش لە شاری سنە بەڕێ کران و پاشان لە مەزارگەی شەهیدانی ئەو دوو شارە ئەسپاردە کران.

شەهید قانع کەرەم وەیسە یەکێک لە ١١ شەهیدی ڕووداوی تیرۆریستیی مەریوان، باوکی کۆرپەیەکی سێ مانگەیە کە ئەمڕۆ لە سەر شانی خەڵکی لایەنگری ویلایەت و دلێری سنە بەڕێ کرا.

دیمەنی دڵتەزێنی شینگێڕیی دایکی ئەو شەهیدە، لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردندا بووە هۆی تووڕەیی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە، ئاوەها کە یەکێک لە بەشداربووان بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: تا کاتێک کە کوردێک لە کوردستاندایە، ئاو و خاکی وڵاتەکەمان لە بەرامبەر هەر جۆرە دوژمنێک پارێزراو دەبێت.

وتیشی: چەند کەسی ئاژاوەگێڕ و بێ سەروبەرە ناتوانن ئاسایشی ناوچە و وڵاتی ئێمە تێک بدەن و هەموومان بە گیان و دڵەوە پاسەوانی سنوورەکانی وڵات بووین و هەین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: تەواو خەڵکی کوردستان خوازیاری سزا دانی هۆکارانی ئەو جەنایەت تیرۆریستییەن و یەکێک لە هۆکارەکانی بەشداربوونیان لەو ڕێوڕەسمە دەربڕینی ئەو داخوازییەیە.

هاوکات بەشداربوویەکی دیکە بە هەواڵنێری مێهری وت: دوژمنانی ئێمە و دژە شۆڕشان بەو کارەیان ناتوانن بە جێیەک بگەن و تا کاتێک ئەوان ئاوا بجووڵێنەوە، ئێمە زیاتر بەرەنگاریان دەبینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە خوێنی شەهیدان هیچکات پێشێل ناکرێت، جەختی کرد: ئێمە گەلی کورد هەموو کات ئامادەی بەرگری لە ئیسلام و شۆڕشین.

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری ناوەندی گەورەی ئیسلامی شاری سنە لەو ڕێوڕەسمەدا وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە، وتی: مووچەخۆران و دارەدەستانی داگیرکەرانی جیهانی دەبێ بزانن کە بەو کارانە ناتوانن ئاسایشی ناوچەی ئێمە تێک بدەن.

مامۆستا ئیقباڵ بەهمەنی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەڵمەتی تیرۆریستی نابێتە هۆی ئەوەی کە گەلی کورد دەست هەڵگری بایەخە ئیسلامی و شۆڕشییەکانی بێت، زیادی کرد: مەبەستی دوژمنان بەو کارەیان پێشگری لە پێشکەوتنی ئێستای کوردستانە، بەڵام بە کوێریی چاویان، کوردستان هێمن‌ترین ناوچەیە بۆ سەرمایەدانەری و بە دڵنیاییەوە تەواو پیلانەکانی دوژمنان لە لایەن گەنجانی ئازا و پسپۆڕ و هوشیاری پارێزگاوە پووچەڵ دەکرێتەوە.

ناوبراو بە دەربڕینی چاوەروانی لە هێزی سەربازی و ئینتزامی بۆ سزادانی هۆکارانی ئەو ڕووداوە، ڕاشیگەیاند: کوردستانییەکان بەرگری و پاڵپشتیان لە نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوو لە تەواو قۆناغ و بوارەکاندا سەلماندووە.

شایانی باسە تەرمی شەهید قانع کەرەم وەیسە لە مزگەوتی جامیع تا مەیدانی ئینقلابی شاری سنە لە سەر شانی خەڵکی نەبەزی سنە بەڕێ کرا و پاشان لە مەزراگەی شەهیدانی ئەو شارە ئەسپاردە کرا.

هەروەها ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو شەهیدە مەزنە ئەمڕۆ کاتژمێری ١٥ لە مزگەوتی قەبای شاری سنە بەڕێوە چوو.

News Code 20442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =