پارێزەری لە سنوورەکانی ئێران، شانازی کوردەکانە

حەوزەی هونەری کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک پارێزەری لە سنوورەکانی ئێرانی شانازی بۆ کوردەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە بەیانییەی حەوزەی هونەری کوردستان سەبارەت بە شەهادەتی ١١ سنوورەوانی ئەو پارێزگا لە گوندی دری مەریوان هاتووە: کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە بەردەوام لە هێڵی پێشەوەی بەرەڤانی لە بایەخەکانی شۆڕش، پارێزەری لە سنوورەکانی ئێران و قەڵغانی کردنی سینەی خۆی بووە بۆ ئاسایشی وڵات و بۆیە شەهیدی زۆری پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامی کردووە.

ئێستا جارێکی تر کوردستان وەکوو ئەوەی لە مێژوو هاتووە ژمارەیەک تر لە منداڵە دلێرەکانی خۆیی وەکوو ئیبراهیم لە ڕێگای حەق و ڕاستی پێشکەش کردووە تا هاوار بکات کوردستان پتەو لە سەر جێی خۆیەتی و وەستاوە و لە ڕێگای پاراستنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک چاوپۆشی ناکات.

گوندی دری مەریوان ئەمڕۆ شانازی بە خۆیەوە دەکات کە خوێنی ئەو ئازیزانەی لە خۆدا هێشتووەتەوە و لە سەروبەندی چل ساڵەیی شۆڕش و مێژووی پڕ لە شانازیی، یادی هاوڕیی پیاوانی پاسداری کوردستانی دەگوازێتەوە بۆ بەرەکانی داهاتوو و بە دڵنیاییەوە لە دلێری و نیشتمان پەروەری ئەو ١١ دلێرە سەرفرازە سنووردارە لو گوندی دری باس دەکات و فردەوسییەکانی ئەو سەدرمە لە ئەو ڕووداوە شاهنامە دروست دەکەن.

ئەمڕۆکە گەرچی کوردستان و ئێران داخداری لە دەست دانی ئازیزەکانیانن و باوکان، دایکان، هاوژینان، برایان و خوشکانما لە مەریوان، سنە و قوروە خەمبارن، بەڵم سبەی ڕۆژ ئەو گرووپە سەر بە دوژمنانە دەکەونە بەر توندترین هێرشی هاوڕێیەکانی ئەو ئازیزانەوە.

حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی پاریزگای کوردستان ویڕای ئیدانە کردنی ئەو کارە تیرۆریوستییە و پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهژیدانی گەندی دری و بە ئارەزووی سڵامەتی و تەندروستی بۆ بریندار بووان داوا لە خودای گەورە دەکات ئەو شەهیدانە لە گەڵ شەهیدەکانی سەرەتای ئیسلامەوە حەشر بکرێن و هیوای سەبر و لێبوردەیی بۆ بەجێماوان هەیە.

News Code 20433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =