ترامپ یاری بە کلکی شێر دەکات/یان تەسلیم یان بەرخۆدان ڕێگەیەکی دیکەمان نییە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: وڵات خوار و ژووری هەیە و دوو ڕێگە زیارتمان نییە یان تەسلیم بین یان خۆڕاگری بکەین. لەمڕۆدا گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەمریکا تەنیا مانای تەسلیم بوونی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەمە لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی باڵوێزخانەکانی ئێران وتی:  ئێمە لە دوای داگیرکاری نین و بەرگری دەکەین. توانی ئێران بەرگرییە، لەگەڵ کەس شەڕمان نییە، بەڵام دوژمنان دەبێت بزانن شەڕی ئێران دایکی هەموو شەڕەکانە و ئاشتی لەگەڵ ئێرانیش ئاشتی هەموو ئاشتییەکانە. ئێمە هەرگیز لە هەڕەشە کردن ناترسین و مل بەهەڕەشەش نادەین.

ئەو زیادی کرد: ئەمڕۆ قسە کردن لەگەڵ ئەمریکا تەنیا مانای تەسلیم بوونی هەیە. بەڕێز ترامپ ئێمە پیاوی شەرەف و گەرەنتی ئەمنیەتی ڕێچکە ئاوییەکان لە مێژوودا بووین، ئێوە یاری لەگەڵ کلکی شێر مەکەن، ئەگەرنا پەشیمان دەبنەوە. حکومەتێک سەرکەوتووە کە لە ڕووی ناخۆییەوە ڕێز لە دەنگی خەڵک بگرێت و لە ڕووی دەرەکیشەوە بەرگری لە سنوورەکانی لە بەرانبەر داگیرکارەکان بکات، ئێمەش ئەم کارەمان کردووە کە مافی خۆمانە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دا: ئەرکی باڵوێزەکانی ئێران یەکجار قورسە، دۆخی ئێستەی جیهان و ئێران جیاوازە دوێنێ و ڕابردوو. جیهان لە حاڵی گۆڕانکارییە و بە سەرکەوتنی حزبێک لە وڵاتێک هەموو پەیوەندییەکانی جیهان دەگۆڕدرێت و کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی بە سەر جیهانەوە دەبێت. ئێستە کەسێک لە ئەمریکا هاتووەتە سەر کار کە شەڕی داوڵەتی پێش لە خۆی و هەموو جیهانیش دەکات ئەم بۆ ئێران و هەموو جیهانیش مەترسییە، هەڵبەت دەتوانێت ببێتە دەرفەتیش. ئەمریکا هیچ پێبەند بە ئاشتی و یاسا نێونەتەوەییەکان نییە. ئەم کارانەی دەوڵەتی ئەمریکا مەترسی زۆری لەگەڵە بۆ جیهانبەڵام دەرفەتی گەورەشی تێدایە.

ئەو هەروەها وتی: هیچ کات بە قەد ئەم سەردەمە ئەمریکا و زایۆنییەکان لە دژی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین نەوەستاون و ئەمە پیلانێکە لە دژی هەموو موسوڵمانانی جیهان کە دەبێت ڕووبەڕووی ئەم ستەمکارییە جیهانی ئسلام بوەستێتەوە. ئەمریکا چەندین جار شەڕی ئێرانی کردووە و بەردەوام شکستی خواردووە. لە شەڕی ٨ ساڵەی عێراق ئەمریکا بەردەوام پشتیوەنی لە سەدام کرد بەڵام شکستیان هێنا و دوای ئەوەش بە دایان پیلانیان گێڕا و دیسان تێیدا سەرنەکەوتن. دواجار هەوڵیان دا بە گەماڕۆدانی ئابووری ئێران سەربکەون بەڵام بێ ئەنجام بوو، دواجار ناچار بوون بێنە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ کردن.

ڕۆحانی جەختی کرد: گەماڕۆکان بووە هۆی سەربەخۆیی زیاتری ئێران لە ڕووی ناڤۆکییەوە. ئەوان باش لە پێگەی ئێران و خەڵکی ئەم وڵاتە ئاگادارن. ئەمڕۆ ئێران لە قاڕەی هێندەوە بیگرە تاکوو ڕۆژئاوای مەدیتەرانە و دەریای ڕەش و قەفقاز قوڵایی ستراتیژیکی هەیە و ئەمەش ئەوانی نیگەران کردووە. ئێمە هەزاران ساڵە بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی خۆمان ژیاوین و درێژەش بە ژیانە ئاشتیانە دەدەین. ئێمە لە سەر داوای خەڵکی سووریا و عێراق بۆ شەڕی تیرۆریستەکان لەم وڵاتەین و بەردەوامیش دەبین لە کارەکانی خۆمان لە سووریا و عێراق و لوبنان.

ئەو ڕوو لە ئەمریکا و ئیسڕائیل وتی: ئێوە کە باسی مافی مرۆڤ دەکەن وڵاتانی ناوچەکە وەک ئەفغانستان و پاکستان و تەنانەت عەرەبستان تاڵان دەکەن و تەنیا چەکیان پێ دەفرۆشن. ئەوە خەڵکی گەورەی ئێرانە کە ڕووبەڕووی هەموو پیلانەکانی ئێوە بووتەوە، تەنانەت گەر حکومەتی ئیسلامیش نەدەبوو خەڵکی ئێران خۆیان ڕێگەیان لەم پیلانانەی ئێوە دەگرت.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئێمە لەگەڵ کەس شەڕمان نییە بەڵام دوژمنان بە باشی بزانن کە شەڕی ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە و ئاشتیش لەگەڵ ئێران دایکی هەموو ئاشتییەکانی جیهانە. ئێمە هەرگیز لە هەڕەشە ناترسین و هەڕەشەش ناکەین ئێمە داگیرکار نین و تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین و بەم پێیە توانی خۆڕاگری خۆمان بەرز دەکەینەوە. ئەمریکا دەیەوێت بە گوشاری ئابووری شەڕ و ناکۆکی لە ئێران بنێتەوە بەڵام بە دڵنیاییەوە لەم کارە سەرکەوتوو نابێت.

ئەو ئاماژەی دا: ئەمریکا سەرەتا ویستی ئێران تووڕە بکات خۆی لە بەرجام بکشێتەوە تاکوو جیهان لە دژی ئێران بجوڵێنێت بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دانیان بە خۆیاندا نا و دواجار ئەمریکا ناچار بوو خۆی لە بەرجام بکشێتەوە و ئێستە هەموو جیهان دانی پێدا دەنن ئێران پێبەند بووە بە بەڵێنەکانی بەڵام ئەمریکا پێشێلی کردووە. خۆیان هاواردەکەن بەرجام هەڵەیەکی مێژوویی بوو، ئەمەش ورە و زیرەکی خەڵکی ئێران نیشان دەدات.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕووسیاش وتی: ئێمە تەسلیمی ڕۆژئاواین نە ڕۆژهەڵات لە سەر بەرژەوەندی خۆمان ئیش دەکەین. ئێمە ڕووسیا وەک دراوسێ سەیر دەکەین و پەرەدان بە پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ئێمەیە چون دراوسێمانە. ئێران سوودی هەیە بۆ ڕووسیا و خاکی ئێران باشترین ڕێگەی گەیشتنی ڕووسیا بە کەنداوی فارسە کە زۆر بۆیان گرنگە. ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان پەیوەندی باشمان هەبێتو هەموویان بە برای خۆمان دەزانین.

ئەو سەبارەت بە تەنگەڵانی هۆرمۆز وتی: کاتێک دەڵێین نەوتی ئێمە هەناردە نەکرێت نەوتی کەس هەناردە ناکرێت لایان وایە مەبەستمان داخستنی تەنگەڵانی هۆرمۆزە لە حاڵێکدا وا نییە و ڕێگەی زۆر و تەنگەڵانی زیاتریشمان بۆ ئەم کارە بەدەستەوەیە، هۆرمۆز ئاسانترینیەتی. ئێوە لاتان وایە کە ئێران ئەوەندە لاوازە ڕێگە بدات ئێوە بە خواستی خۆتان بگەن ئەمە گەمە کردن بە کلکی شێرە. لەم کارە دڵنیا بن پەشیمان دەبنەوە.

ڕۆحانی وتی: کاتێک ئێوە پیسە و بانک و نەوتی ئێران گەماڕۆ دەدەن ئەم ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی خەڵکی ئێرانە و لاان وایە خەڵکی ئێران دەترسێت، ئێوە لە هەموو جێگەیەکی ناوچەکەن و دوور نین و هۆشتان بە قسەکانی خۆتانەوە بێت.

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ساڵی ۹۲ گەشەی ئابووری ئێمە ژێر ۷ بوو بەڵام لە ساڵی ۹٦ بە ٤ پلە باڵای سفر گەیاندمان، ساڵی ۹۲ تەنیا ۱۲ هەزار کەس دادەمەزرا ئێستە گەیشتووە بە ساڵانە ۷٥٦ هەزار کەس، گوژمەی ئابووریمان سەرەڕای هەموو گوشار و گەماڕۆکان بە ژێر ۱۰ گەیاندووە.  ئێمە خۆڕاگرین و ئەمڕۆ قسە کرن لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە مانای تەسلیم بوونە و ئەمەش بە مانای کۆتایی دەستکەوتەکانی ٤۰ ساڵی ڕابردووە. ئەمڕۆ کەسێک لە ئەمریکا لە سەر کارە یەک هەنگاو بەرەو دوا بنین هەموو سامانی ملەت تاڵان دەکات، ئێمە تەسلیم نابین و ملن بە زۆرداری نادەین

ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد کە خەڵکی ئێران بە دڵنیاییەوە ورەی بەرزە و خۆڕاگری دەکات و لە هەموو دەرفەتەکان سوود دەبەین و دڵنیام قسەی زۆر و بێ بنەما نامێنێت و لەناو دەچێت و ڕێگەی ئازادی و ئیسلام سەرکەوتوو دەبێت.

News Code 20431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =