تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بنکەکانی خۆیان دەتەقێننەوە

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بەر لەوەی لە قەنیترە و دەورووبەری بکشێنەوە بنکە و هەنبانەکانی بەڵگە و ئامێرە سەربازییەکانی خۆیان تەقاندووتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بەر لەوەی لە قەنیترە و دەورووبەری بکشێنەوە بنکە و هەنبانەکانی بەڵگە و ئامێرە سەربازییەکانی خۆیان تەقاندووتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە هەنباە و بنکەکانی خۆیان لە قەنیترە، جەباتا خشب، ئۆفانیا، حەمیدییە، تورەنجە، قەحتانییە و حوڕیە لە دەورووبەری قەنیترە تەقاندووەتەوە و ئەمەش لەئان و ساتی گواستنەوەی ئەوان بۆ باکووری سووریا و پارێزگای ئەدلەب ئەنجام بووە.

شایانی باسە کە گرووپە چەکدارەکان پێشتر لەگەڵ سوپای سووریا ڕێککەوتوون تاکوو بچنە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سووریا.

News Code 20428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =