هه‌ڵوێستی جیاوازی پارتی و یه‌کێتی له‌ سه‌ر حكوومەتی داهاتووی عێراق

پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی دوو هه‌ڵوێستی جیاواز و دژبه‌یه‌کیان به‌رانبه‌ر به‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی‌و وتەبێژی ئەو حیزبە رایگەیاند، لایەنە عێراقییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە، كە پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێتی پێیوایە، پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، هۆكارێك دەبێت بۆ چارەسەركردنی بەشێكی زۆر لەكێشەكان.

لەگەڵ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، لەئێستادا لەشارو شارۆچكەكانی عێراق خۆپیشاندان بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستی وەك كارەباو ئاو.

سەعدی پیرە، هۆكاری بەردەوامی خۆپیشاندانەكان بۆ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت دەگەڕێنێتەوە و جەختیكردووەتەوە، ئەگەر حكومەت پێكبهێنرێت، ئەوە بەشێكی زۆر لەو كێشانە چارەسەر دەبن، خۆپیشاندانیان بۆ دەكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات رایگەیاند، كە خۆپیشاندانەكانی عێراق‌ و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دوو ئاستەی پێچەوانەن.

هۆشیار زێباری راشیگەیاند: بەهۆی پێچەوانەیی ئەو دوو پرسە، رەنگە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بۆ كۆتایی ئەمساڵ دوابكەوێت.

قسەكانی هۆشیار زێباری لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی بووە، كە ئەوەشی راگەیاندووە، لەباشترین دۆخدا پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق سێ‌ بۆ چوار مانگی پێویستە.

هەروەها رایگەیاندووە، تائێستا لایەنە سیاسییەكان لەسەر هیچ رێككەوتنێك پێكنەهاتوون، كە ئەوە هۆكارە بۆ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەش بەردەوامی خۆپیشاندانەكان كاریگەری دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ۱۲ی ئایاری رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچووە، بەڵام لایەنەكان پێكنەهاتوون لەسەر دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت.

News Code 20426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =