مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت درێژ کرایەوە

مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ هەشتەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف نەوای ڕەحمەت تاکوو ٥ی گەلاوێژ درێژ کرایەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی حەوزەی هونەری کوردستان، بە هۆی پێشوازی زۆری دەف ژەنەکانی ئێران، مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ هەشتەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف نەوای ڕەحمەت تاکوو ٥ی گەلاوێژ درێژ کرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگه‌ی فستیڤاڵەکە تاکوو ئێستە زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی مۆسیقیایی دەف لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران بە دەستی گەیشتووە.

ئامانجی سەرەکی ئەم فستیڤاڵە پەروەردە کردنی لێهاتوویی لاوان لە مۆسیقای دەف ژەنی، ڕاکێشانی لاوانی ئێرانی بۆ مۆسیقای عیرفانی و پەرەدانی زیاتر بە هونەری دەف ژەنی بە ئاڵ و گۆڕی ڕا و بۆچوون لە نێوان هونەرمەندانی ئێرانی و کوردە.

هەشتەمین خولی فستیڤاڵی دەف ژەنی دەف نەوای ڕەحمەت لە دوو بەشی ۱۳ بۆ ۱۹ ساڵ و بەشی ۲۰ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌،  لە نێوان ژنان و پیاوان بە شێوازی تاکی و گرووپی بەڕێوە دەچێت. بەشی مەلونامە خوێنی لە ۳۱ی گەلاوێژ تاکوو ۲ی خەرمانانە و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی قوربان کە لە شاری سنە ئەنجام دەبێت.

هاوکات دوو شەوی فستیڤاڵەکە بۆ دوو بەرنامە و کۆنسێرتی گرووپە موسیقیاییە ناودارەکانی ئێران تەرخان کراوە.

News Code 20417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =