تیرۆریزم شکست دێنێت/ خەڵکی کوردستان ناگەڕێنەوە دواوە

بە هۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە و شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەریوان، پارێزگاری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی پارێزگای کوردستان، بەهەمەن موراد نیا هاوکات لەگەڵ پرسە و سەرخۆشی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ هیزه‌کنی سوپا ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەم پەیامە کە ڕوو لە خەڵکی کوردستان نووسراوە هاتووە: وەک ئاگادارن ژمارەیەک بەکرێگیراو و تیرۆریست کە بەردەوام لە دوای نا ئارام کردنی کوردستان و داهاتووی ئێوە و منداڵەکانتان بە کاری تیرۆریستین لە شاری مەریوان سەربازانی بێ ناو و نیشانی ئەم نیشتمانەیان شەهید کرد.

لە درێژەدا هاتووە: ئیدانە کرنی ئەم کارە تیرۆریستیانە ئەرکی هەموو کەسێکە. ئەو گرووپانەی کە سەرۆکە خەیانەتکارەکانیان خۆیان لە جێگەی گەرم و نەرم دانیشتوون و منداڵی هەژار و فریودراو بۆ شەڕی بێ ئامانج دەنێرن، ئەمانە هەرگیز دڵسۆز و پشتیوانی خەڵکی کوردستان نین و هەمیشە دەیانەوێت لە خۆێنی خەڵک بۆ مانەوەی خۆیان سوود ببەن.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی داوە: هەر ویژدانێکی ئاگادار بە باشی دەزانێت کە دەوڵەت و دڵسۆزانی کوردستان لەم ساڵانی دواییە لە خەونی ئارامی و گەشەسەندنی کوردستانن و هەنگاوی گەورەیان لە بەشە جیاوازەکان بۆ پەرەی کوردستان هەڵگرتووە، هەنگاوەکانی ئەم دواییە پیلانی داگیرکاری جیهانی بۆ بەر گرتن بە گەشە و ئارامی کوردستانە بە هەر نرخێک بێت تاکوو بەردەوام کوردستان نائەمن بکەن و بیخەنە دۆخێکی ئەمنیەوە و خۆشیان وەک بەرگریکاری بێ بنەمای خەڵک نیشان بدەن.

مورادنیا زیادی کرد: ٤۰ ساڵە دوژمنانی خەڵک و حکومەت لە ڕەوشی جۆراوجۆر بۆ زەبردان لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەهرە دەبەن، تاقیان کردەوە و بێجگە لە بێ هیوایی هیچیان بە دەست نەهێنا و کارەکانیان جگە لە زیان هیچی بۆ خەڵکی کوردستان بەدواوە نەبووە، بەڵام خەڵک دڵنیاتر لە ڕابردوو پێبەند بە خواست و ئامانجەکانیان، ئێستە ئەم گرووپە بە سوود بردن لە دۆخی ناوچەکە و جیهان و سوود بردن لە خوێنی لاوانی وڵات، دەیانەوێت هەمان ڕێگای ڕابردوو دووبارە بکەنەوە، دڵنیام وڵامی توند لە خەڵکی وەردەگرن.

ئەو لە درێژەدا جەختی کردووە: لە کۆتایدا سەرخۆشی و پرسەی خۆم بە بەنەماڵە و خەڵکی شەهیدپەروەری کوردستان ڕادەگەیەنم و لە هموو لایەنەکان داوا دەکەم تاکوو بە ئارامی ئەم کارە تیرۆریستیانە ئیدانە بکەن، دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر ئەو کەسانە بن کە بە درۆ ئەم جەنایەتانە بە ناوی کوردەوە ئەنجام دەدەن بەڵام بۆ خواستی ناوچەیی و جیهانییە.

News Code 20416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =