جێگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی لە فستیڤاڵە جیهانییەکان خاڵییە

داوەری فستیڤاڵی مەلویی خوێنی هەتاو وتی: مەولونامە خوێنەکانی کورد توانای ئەوەیان هەیە لە گه‌وره‌ترین فستیڤاڵ و پرۆگرامه‌کانی جیهان ئاماده‌ بن بەڵام پێویستیان بە پشتیوانی بەرپرسان هەیە.

پەیام عەزیزی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر وتی: مۆسیقای عیرفانی ڕیشەی لە مۆسیقای ئێرانی هەیە و سەرچاوەکەی کوردستانە و مێژووی ٥۰۰ ساڵەی هەیە.

ئەم هونەرمەندە کوردە زیادی کرد: جێگەی هونەرمەندانی کورد لە فستیڤاڵە جیهانییەکان خاڵییە و بەداخەوە ئاسانکاریان بۆ نەکراوە.

عەزیزی وتی: مەولونامە خوێنە کوردەکان دەبێت پەیوەندی باشتر لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێرانیش ساز بکەن تاکوو هەموو ئێران بیاناسێت و ئەمەش ڕێگەیەکی دروستە تاکوو مۆسیقای خانەقایی لە هەموو ئێران و جیهان بڵاو بێتەوە.

ئەو ئاماژەی دا: مەولونامە خوێنەکانی کورد توانای ئەوەیان هەیە لە باڵاترین سنە جیهانییەکان کۆنسێرت بده‌ن، بەڵام پێویستیان بە هاوکاریی بەرپرسان هەیە.

وتیشی: مۆسیقای عیرفانی لە کوردستان زۆر به‌هێزه‌ کە شاراوەیەو دەبێت بپشکوێت و بە جیهان بناسرێت کە پێویستی بە پشتیوانی هەیە.

ئەو سەبارەت بە فستیڤاڵی هەتاو وتی: کارەکان زۆر باش بوو، هەر بۆیە کێبەرکێی سەخت دەکرا و هیوادارم ئەوەی شایانی بوو بە مافی گەیشتبێت.بۆ خولەکانی دیکە دبێت گرنگی زیاتر بە ستایل و ڕیتمی بەشداربووەکان بدرت تاکوو ئاستی فستیڤاڵەکە زیاتر بەرز بێتەوە.

عەزیزی سەبارەت بە کارە نوێیه‌کانی وتی: کاستی محەمەد ڕەسوڵۆڵا بە هاوکاری تورکیا بە چوار زمان داڕێژراوە و بە زوویی بە شێوازی نێونەتەوەیی بڵاو دەبێتەوە. دوای ئەم کاستە دیسان کۆنسێرتە زیندووەکان بە پێی بەرنامەکان دەست پێ دەکەمەوە.

News Code 20413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =