پێشنیاری حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ جێناکۆکەکان

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت: "پێشنیارمان کردووە هەولێر و بەغداد و هاوپەیمانان ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەبەرن".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی راگه‌یاندووە: "هه‌رێمی پێشنیاری  كردووه‌ رێكه‌وتنێكى  سێ لایه‌نه‌ دروست بكرێن، له‌ نێوان هه‌رێم و  به‌غدا و هاوپه‌یمانان  بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایانه‌ى كه‌ دروستبووه‌ پڕى بكه‌نه‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تى داعش له‌ناوبه‌رن".

سه‌فین دزه‌یی ئاماژەی داوه‌؛ "له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ بۆشایی ئه‌منى له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دروست بووه‌و داعش سودی له‌و بۆشاییانه‌ بۆ چالاكیه‌كانى وه‌رگرتوه‌".

News Code 20412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =