پێشوازی پێنتاگۆن لە سەرانی پووتین بۆ کۆشکی سپی

جێگری سیاسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە هەنگاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە داوای کرد بوو پووتین لە پێشوازی دیدار بکات، پێشوازی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی ئێن ئێن، جان رود، جێگری سیاسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە هەنگاوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە داوای کرد بوو پووتین لە واشنتۆن دیدار بکات، پێشوازی کرد.

ئەو سەبارەت بەم سەفەرە کە پائیز ئەنجام دەبێت، وتی: ئاڵ و گۆڕی ڕا و بۆچوونەکان و گفتوگۆی ڕاستەقینە لە نێوان ڕێبەری هەر دوو وڵات، دەبێت ئەنجام بێت.

ڕود زیادی کرد کە ساڵانی ڕابردوو لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و ڕووسیا دانوستان و سازان بووە چون ڕووسیا وڵاتێکی گەورەیە.

شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو ترامپ و پووتین لە هێلنیسکی فەنلاند کۆ بوونەوە، سەرۆک کۆموری ئەمریکا بە هۆی ئەوەی پشتیوانی باشی لە هەواڵگری ئەمریکا لە تاوانبار کردنی ڕووسیا بە دەستێوەردان لە هەڵبژادنی ئەم وڵاتە نەکرد، لە ژێر ڕخنەی زۆر دایە.

لەم نێوانە داوا کردن لە پووتین بۆ سەفەر بە ئەمریکا ڕەخنەکانی زیاتر کردووە.

News Code 20406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =