شەڕی سووریا و ئیسڕائیل هەموو جیهان و ناوچەکە بەرەو دۆزەخ دەبات

نوێنەری پارلمانی سووریا وتی: تەقینەوەی دۆخی نێوان سووریا و ڕژیمی زایۆنی دۆخەکە ئاڵۆز دەکات و ئەگەر ئیسڕائیل ئاگربڕی ۱۹۷۳ پێشێل بکات، وڵامی سووریا قورس دەبێت.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی - محەمەد فاتمی زادە: دوای ٨ ساڵ لە شەڕی ناوخۆ، دواجار ئاڵای سووریا لە شاری دەرعا بەرز بوویەوە.

شاری دەرعا لە ساڵی ۲۰۱۱ یەکەم شار بوو کە خۆپیشاندان بە پشتیوانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی تێیدا سەری هەڵدا و بووە هەوێنی شەڕی ٨ ساڵەی سووریا. 

ئازادی ناوچە باشوورییەکانی سووریا وەک زەنگی مەترسی بۆ ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گوڵانە. لە ڕووی سیاسیشەوە عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری نێونەتەوەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەردانی ڕووسیای کرد و سەبارەت بە ناوچەکە و دۆخی سووریا لەگەڵ پووتین قسەیان کرد.

سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی سووریا لەگەڵ محەمەد ڕەجا، نوێنەری پارلمانی سووریا گفتوگۆمان کردووە کە پێشکەش دەکرێت:

* لەم دوایە دیدارێک لە نێوان ویلایەتی و پووتین لە ڕووسیا سەبارەت بە بوونی ئێران لە سووریا و تەوەرەکانی دیکە ئەنجام بووە، دواتر جابری ئەنساری لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی بەشار ئەسەدی کرد، ئەم دیدارانە چ پەیامێکی گرنگی هەیە؟

ئەم دیدارانە لە ڕووی کات و ناوەڕۆکەوە زۆر گرنگن. لە دیدارەکانی ڕابردوو هەموو شتەکان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکان لە دژی تیرۆریستەکان بە پشتیوانی ئێران و ڕووسیا بوو. بەڵام تەوەری ئێستە سەبارەت بە بوونی ڕاوێژکارە ئێرانییەکان لە سووریایە. هەڵبەت ئەم شتە نەبووەتە هۆی ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئێران و سووریا کە شەڕی تیرۆریستەکان دەکەن. دوژمنان لە دوای ئەوەن تاکوو لە ژێر ناوی بوونی ئێران لە سووریا پەرە بە ناکۆکییەکان بدەن.

کار و باری نێوان ڕووسیا و ئێران و سووریا وەک گەورەترین بەرەی سەرکەوتووی دژە تیرۆر زۆر باشە و بە تەواوی لە درێژەی بەرژەوندی هەر سێ وڵاتە و بەردەوامیش دەبێت و لە سوودی خەڵکی جیهان و ناوچەکەشە.

تاکوو ئێستە هیچکام لەم سێ وڵاتە فریوی زایونییەکان و داگیرکاری جیهانیان نەخواردووە و پێکەوە یەکگرتوون لە ڕاستیدا دوژمنمان یەکێکە، هەر ئەو دوژمنەی دوێنێ زەربی لە سووریا دا ئێستە لە دوای زیان گەیاندنی زیاترە. ئێران لەم بەرەیە لە پاڵ هاوپەیمانەکانی خۆی ڕاوەستاوە و بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

ئەوەی گرنگە ئەمەیە کە بزانین تەنیا بەرژەوەندی هۆکاری هاوپەیمانی ڕووسیا و ئێران و سووریا نییە بەڵکو لەم جیهانە کە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەرکێت ئەم سێ وڵاتە پێبەند بە ئەرکە ئەخلاقییەکانی خۆیانن.

* بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوو ئیسڕائیل بەردەوام هەڕەشە لە ئێران و سووریا دەکات و تەنانەت هێرشی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر بنکە هاوبەشەکان لە سووریا؟

ئیسڕائیل بە پێی داگیرکاری دروست بووە و لە هەڕەشەکانیشی دانەچڵەکاوین. شەڕی سووریا لە دەرەوەی فەلەستینی داگیرکراوە و ئیسڕائیل لایەنی هیچ شەرێک نییە لێرە، بەڵام هەر کات تیرۆریستەکان لە سووریا لە دۆخێکی خراپ دان، دەنگی ئیسڕائیل بەرز دەبێتەوە و ناوی ئێران وەک مەترسی گەورە بە بۆق و کڕنا دەکات. ئیسڕائیل لە هەرجۆرە سەرکەوتنێکی بەشار ئەسەد و سوپای سووریا دەترسێت و نیگەرانە چون دەکەوتێە ژێر گوشاری زیاتر.

هەر کات ئیسڕائیل هەوڵ دەدات هەست و سۆزی بۆ تیرۆریستەکان بشارێتەوە و خۆی لە تیرۆر جیابکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەیە کە ڕسوا نەبێت و جیهان تێنەگەن هەموو دروشمەکانی سەبارەت بە ئاشتی و ئازادی بەبنەمایە.

هەر ئەم نەنگە بۆ ئەم ڕژیمە تەواوە کە بە ئاشکرا خەون بە سەرکەوتنی تیرۆریستەکان و شکستی دەوڵەتی سووریاوە دەبینێت.گرووپە تیرۆریستییەکان بە نوێنەری ئیسڕائیل شەڕی ئێران و سووریا و بەرەی بەرخودان دەکەن و شەڕی مرۆڤایەتی و دادپەروەریی دەکەن، بەڵام ئێران و سووریا و بەرەی خۆڕاگری کۆڵ نادەن.

هەڕەشە لە سووریا و ئێران لە لایەن ئیسڕائیل به هۆی داڕمانی تیرۆریستەکان و دۆخی خراپیانە. لە ئیسڕائیل نیگەرانی لە سەرکەوتنی سوپای سووریا هەیە. چون گرووپە تیرۆریستییەکان داردەستی ئیسڕائیلن. ئەم تیرۆریستانە بوونە هۆی ئەوەی کە جیهان و ناوچەکە پرسی فەلەستین پشت گوێ بخەن، کەواتە گەر تیرۆریستەکان بنبڕ بکرێن ئاساییە کە زایۆنییەکان نیگەران بن‌و بترسن.

* سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە باشوور لە دژی تیرۆریستەکان و گرنگی دەرعا و پلانەکانی داهاتووی سوپای سووریا چ ڕایەکتان هەیە؟

دوای ئازادی باشووری سووریا، هەستی پیرۆزی خەڵک زیادی کردووە لەم ناوچەیە و هەست دەکەن ژیان و ماڵ و حاڵی خۆیان دیسان بە دەست هێناوەتەوە.

ئەم هەستە خۆشەی گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵ دەبێت لە هەموو جێگەیەک زاڵ بێت. ئازاد کردنی دەرعا لە ڕووی سەربازی و دەروونی کاریگەری زۆری هەیە و ئەمە بە مانای کۆتایی هاتنی شەڕ لە سووریایە چون سوپا بەو شوێنە گەیشتەوە کە شەڕ تێیدا سەری هەڵدا.

دوای ئەمەش سوپای سووریا تاکوو دواین ڕۆژ شەڕی هەموو تیرۆریستەکان دەکات و هەموو خاکی سووریا ئازاد دەکاتەوە. تیرۆریسم نەخۆشی و ئازارە و سوپاش دەرمانیەتی. شەڕ لە نێوان سوپا و تیرۆریستەکان مافی حکومەتە و لەم ڕووەوە هیچ ناکۆکیەک لە نێوان سیاسییەکان نییە.

* ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە سووریا و ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گولان شەڕ بکەن، چۆن وڵامی داگیرکارییەکانی ئیسڕائیل دەدەنەوە؟

سوپای سووریا بە پێی یاسا ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتی هەیە، ڕووبەڕوو بوونەوەی دەوڵەتی عبری شتێکی نوێ نییە، ئەگەر ئیسڕائیل ئاگربڕی ۱۹۷۳ پێشێل بکات وڵامێکی زۆر تووندیان دەدەینەوە، بەرزاییەکانی گوڵان بەشێک لە خاکی سووریایە و چاو بە سەر یەک بستیشی داناخەین.

دەوڵەت و سوپای سووریا ئەرکی خۆیان لە ناوچەکە بە باشی دەزانن پێویستیش ناکات کەس لەمبارەوە قسەیان بۆ بکات و پێیان بڵێت ٤۰ ساڵە هیچ تیرێکتان ڕوو لە ئێسڕائیل نەتەقاندووە. لەم ماوەیە ئێمە خۆمان ڕاگرتووە و ئەوانیش هەروەها.

ئێمە بۆ ئاوان خۆمان ئامادە کردووە و ئەوانیش هەروەها. تەقینەوەی شەڕ لە نێوان ئێمە و ئەوان لێکدانەوەی زۆر وردی دەوێت و ڕەنگە هەموو ناوچەکە و جیهانیش بەرەو دۆزەخ ببات. ئێمە بێجگە لە چەک شتی دیکەشمان هەیە، وەک حافز ئەسەد وتی ئێمە ماف و خەڵکیشمان لەگەڵە، کەواتە ئێمە بۆ لەناو بردنیان لە سەر دیاردەی شەڕ نەکردن و لە ڕێگەی ئاشتیانە و هان دانی خەڵک حسابمان کردووە.

ئێمە ناچینە پێی واژۆ کرنی ڕێککەوتنی ئیفلیجانەش و کەرامەتی خۆمان نافرۆشین و پشتمان بە خەڵکی خۆمان گەرم و ئەستوورە. ئەمە لە حالێک دایە کە ئێسڕائیل خەڵکێکی دز و ون بوو لە مێژوویدا هەیە. ئێستە دەیەوێت بە پشتیوانی داگیرکاری جیهانی ڕژیمێکی ساختە لە سەر حسابی گەلانی دیکە ساز بکات.

* لێکدانەوەی ئێوە بۆ هاوپەیمانی نێونەتوەیی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا چییە؟ ئایا دوای داعش پلانیان هەر هەیە لە سووریا؟

هەنگاوەکانی ئەم هاوپەیمانییە لەم چەند ساڵە ڕوو لە دەمیشق دوژمنکارانە بووە. ئەم وڵاتانە بە ئاشکرا ڕێگەیەکیان گرتە بەر کە بە باشی دەیانزانی ئەنجامی لە دەست چوونی یەکگرتوویی خەڵکی سووریا و ساڵانێکی زۆری ئاوەدانییە. لام وایە دوای کۆتایی داعش ئەم وڵاتانە بە تاک یان گرووپی پەیوەندی بە دەمیشقەوە دەکەن دیسان. ئەم ناوچەیە مێژوو و دەسەڵاتدری هەموو شەڕەکانە و دوای کۆتایی هاتن بە شەڕ هەموو لاینەکان پەیوەندی بە لایەنی براوەوە دەکەن.

ئەمڕۆ سووریا وڵاتێکی میحوەرییە و ئیمانی بە توان و ڕۆڵی جیهانی هێزەکان هەیە. هەموو ئەمانەش بە یارمەتی خەڵکی سووریا و بە پشتیوانی دوو هاوپەیمانی ڕووسیا و ئێران بە دەست هاتووە

پێلانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دەست گرتن بە سەر خەڵکی ناوچەکە و سامانەکەیان لە پشت درگاکانی سووریا کۆتایی پێ هات. کەواتە ئەمریکا لە پیلانگێڕی دەست هەڵناگرێت، بەڵام دواجار ڕوو لە ڕازی کردنی سووریا و هاوپەیمانەکانی دەکات. هەموومان دەزانین سووریا دەست درێژی بۆ سەر هیچ دراوسێیەکی نەکردووە و لە ئاستی نێونەتەوەیی باڵاترین پلەی جێبەجێ کردنی یاسا نێونەتەوەییەکانی هەیە و پێبەند دەبێت پێی.

News Code 20405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =