تورکیا و ئەمریکا پرسی گەمارۆکانی ئێرانیان لێکدایه‌وه‌

ئه‌نقه‌ره‌ میوانداری لیژنەی ئەمریکی کرد بۆ قسە کردن لە سەر گەمارۆکانی سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی میوانداری لیژنەیەک بریتی لە بەرپرسانی وەزارەتخانەکانی دارایی و دەرەوەی ئەمریکا بۆ قسە کردن لە سەر گەمارۆکانی سەر ئێرانی کردووه.

ئەو لیژنە ئەمریکییە دوێنێ چوونه‌ ئەنقەرە تا لە گەڵ نوێنەرانی وەزارەتخانەکانی دارایی و دەرەوەی تورکیا دیدار بکه‌ن.

بە ڕاپۆرتی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی دیکه‌ کردووە تا ناوەڕاستەکانی مانگی نۆڤەمبەر کڕینی نەوت لە ئێران ڕابگرن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە نزیک بە دوو هەفتەی پێش، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی کردە سەر پێوەندی باشی خۆیان لە گەڵ ئێران و وتی نامانەوێت پێوەندی بازرگانی لە سەر داوای وڵاتانی تر لە گەڵ ئێران بپچڕن.

News Code 20381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =