کانگای زێڕی قوروە دەبێتە گەورە ترین یەکەی بەرهەم هێنانی زێڕی ئێران

وەزیری پیشە، کانگا و بازەرگانی ئێران وتی: تاکوو کۆتایی ئەمساڵ توانی بەرهەم هێنانی کانگای زێڕی قوروە بە پەنج تۆن دەگات و دەبێتە گەورەترین یەکەی زێڕی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد شەریعەتمەداری لە کۆبوونەوەی پیشەیی پارێزگای کوردستان وتی: بۆ زۆربەی کارگە بچوکەکانی ئێران بڕە بودجەیەک وەک سەرمایەی سەرەتایی لە بەرچاو گیراوە.

ئەو زیادی کرد: کارگەی سیگاری سەقز یەکێکە لە پڕۆژە نوێکان کە لە ئێستا لە حاڵەتی تاقی کردنەوە دەستی بە کار کردووە، بەڵام چون بە تەواویی ئامادە نەبووە، بە فەرمی نەماکردەوە کە بە زوویی ئەم کارەش ئەنجام دەبێت. لە ساڵی ڕابردوو ۵ هەزار و ۸۶۰ کارگەی بەرهەم هێنان لە ئێران مۆڵەتی کار کردنیان وەرگرتووە.

شەریعەتمەداری وتی: دەبێت هان بدەین کارگەی بەرهەم هێنان زیاد بکات و کەم نەبنەوە. لە کوردستان ئێستە کلینیکی پیشەیی کراوەتەوە لەم کلینیکە مامۆستایانی زانکۆ و پیشەوەرە بە ئەزموونەکان ڕێنوێنی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە تازە دەیانەوێت کاری پیشەیی بکەن.

ئەو هەروەها ئاماژەی دا: کوردستان هەروەها کانگای زێڕی زۆر باشی هەیە و لە قوروە ئێستە ۳ تۆن زێڕ ساڵانە بەرهەم دێت کە بڕیار وایە تاکوو کۆتایی ساڵ بە ٥ تۆن بگات و بەم کارە دەبێتە گەورەترین یەکەی بەرهەم هێنانی زێڕی ئێران.

News Code 20372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =